دوکتور قاسملوو ڕێبه‌رێکی هه‌ڵکه‌وتوو

به بۆنه‌ی 22ی پووشپه‌ڕ ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی دوکتور قاسملووی نه‌مره‌وه.
هه‌رچه‌ند وشه‌ی "هه‌ڵکه‌وتوو" مانایه‌کی مه‌زن و به‌رینی هه‌یه و ته‌نیا بۆ مرۆڤه ده‌گمه‌نه‌کانی مێژوو به کار دێ، به‌و حاڵه‌ش دڵنیام که ئه‌و وشه‌یه‌ش له به‌رامبه‌ر به‌یانی که‌سایه‌تیی که‌موێنه‌ی دوکتور قاسملوو دا ده‌سته‌وه‌ستانه. به ڕاستی دوکتور قاسملوو نه‌ک هه‌ر له بارێکه‌وه، به‌ڵکوو له زۆر بار و بوار دا هه‌ڵکه‌وتوو بوو.
دوکتور قاسملوو که‌سایه‌تییه‌کی خوێنده‌وار، بیرمه‌ندێکی زانا و سیاسه‌تزانێکی به ئه‌زموون بوو، که له قۆناخێکی گه‌لێک ناسک و گرینگی مێژوویی دا، وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌ک له ئاسمانی مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی چه‌وساوه‌ی کورد دا دره‌وشایه‌وه و هه‌رچه‌ند زووش ئاوابوو، گه‌لێک لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و مێژووه‌ی به شۆقی خۆی تیشک ئاژن کرد. ئه‌و تیشکه له سه‌ر ئه و لاپه‌ڕانه تۆمار بوو و ئێستا دوای تێپه‌ڕینی هه‌ژده ساڵ به سه‌ر ئه‌و ڕۆژه دا که هه‌وری ڕه‌شی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌خۆیه‌وه پێچا و له‌به‌رچاوی هاوڕێیان و نه‌ته‌وه‌که‌ی ون کرد، هه‌ر وا له دڵی کوردان دا ماوه، له توێی ئاسه‌وار و ئامۆژگارییه‌کانی دا ڕووناکایی ده‌به‌خشێ و گومانی تێدا نیه که تا هه‌تایه‌ش هه‌ر ده‌مێنێ.
ژیان وخه‌باتی پڕ به‌رهه‌رمی کاک دوکتور قاسملوو و بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه له زۆر لایه‌ن و له په‌نجه‌ره‌ی گه‌لێک ڕوانگه و بیروبۆچوونه‌وه خراونه‌ته به‌رلێکدانه‌وه و بێگومان له‌مه‌ودواش باس ده‌کرێن و شی ده‌کرێنه‌وه. ئه‌م وتاره ده‌توانێ ته‌نیا یادکردنه‌وه‌یه‌کی کورت بێ.
پێمخۆشه له هه‌ژده‌هه‌مین ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی ئه‌و ڕێبه‌ره مه‌زنه دا باسی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و بکه‌م و بیره‌وه‌رییه‌کیش له‌و پێوه‌ندییه دا بگێڕمه‌وه.
● دوکتور قاسملوو ڕێبه‌رێکی پێشکه‌وتنخواز و مۆدێڕن بوو.
تێکۆشه‌رانی حیزبی دێمۆکڕات، ئه‌وانه‌ی له کۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌کانی دوکتور قاسملوو دا به‌شداربوون، هه‌موویان له بیریانه که زۆر جار ئه‌و ده‌یگوت حیزبی ئێمه ده‌بێ ببێته حیزبێکی مۆدێڕن، تا بتوانێ له گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌کانی سه‌رده‌م خۆی ڕێکخا و له دنیای پێشکه‌وتوو دا بناسرێ.
ده‌کرێ بڵێین تیگه‌یشتنی ئاستی مۆدێرنی و نوێخوازیی دوکتور قاسملوو، بۆ خه‌ڵکی تێکه‌ڵاوی خه‌باتی ئه‌و کاته و به گشتی له دنیای بیری سیاسیی تاڕاده‌یه‌کی زۆر نه‌ریتی و کلاسیکی کوردیی ئه‌و سه‌رده‌مه دا به ته‌واوی مه‌یسه‌ر نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و به هه‌رحاڵ، له‌و کاته‌وه که ده‌رفه‌تی بۆ ڕه‌خسا، شوێنه‌واری خسته سه‌ر هه‌موو لایه‌نه فکری و پراتیکییه‌کانی خه‌باتی حیزبی دێمۆکڕات و له نوێکردنه‌وه‌ی قه‌واره و به‌رنامه‌ی ئه‌و حیزبه دا ده‌وری سه‌ره‌کی گێڕا.
● دوکتور قاسملوو سیاسه‌تزان و دیپلۆماتێکی کارامه و جێکه‌وتوو بوو.
ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم هیچ مرۆڤێکی سیاسیی کورد، پێش دوکتور قاسملوو تا ئه‌و ڕاده‌یه له موتوربه‌کردنی زانست و تێئۆریی سیاسی له گه‌ڵ بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی خه‌بات دا شاره‌زا نه‌بوو. ئه‌و که ده‌یگوت:"سیاسه‌ت هونه‌ری مومکینه" به ڕوونی ده‌یزانی ئه‌و هونه‌ره چۆن له پێچ و خه‌مه‌کانی خه‌بات دا به‌کار بێنێ. لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و له سه‌ر بارودۆخه سیاسییه‌کان، ته‌نانه‌ت له ئاستی جیهانی دا جێگای سه‌رنج و لێوردبوونه‌وه بوون، که به داخه‌وه ئه‌و کات به هۆی جۆراوجۆر و یه‌ک له‌وان زاڵبوونی جه‌وی شه‌ڕی چه‌کداریی داسه‌پاو و که‌مبوونی مۆڵه‌تی باس، لێدوانی سیاسی و هێندێک هۆی دیکه که ئێستا ده‌ره‌تانی باسکردنیان نیه، که‌متر پێیان ده‌زانرا. "کورته باسێک له سه‌ر سۆسیالیزم"ــه‌که‌ی که له به‌ره‌به‌ری کۆنگره‌ی شه‌شی حیزب دا بڵاو بۆوه و پێشبینییه‌کانی له سه‌ر وه‌زعی سۆڤیه‌ت و بلۆکی سۆسیالیستیی ئه‌و سه‌رده‌مه، هه‌ر له‌و کاته دا که به‌راوه‌ردێکی ڕاستبینانهبوون و له‌و سه‌رده‌مه دا ده‌رک نه‌کران، نموونه‌ی شاره‌زایی و وردبینیی سیاسیی ئه‌و بوون.
● دوکتور قاسملوو دژی فه‌ردپه‌رستی بوو.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی دوکتور قاسملوو وه‌ک مرۆڤێکی سیاسیی کارامه ناسرا و ئه‌و کاته‌ش که سکرتێری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بوو، نه‌ک هه‌ر له کوردستان، به‌ڵکوو له هه‌موو وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌ش دا گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان و په‌سن و پێهه‌ڵگوتنی ڕێبه‌ران شتێکی باو بوو. دوکتور قاسملوو دژی ئه‌و دیارده‌یه بوو و باوه‌ڕی وا بوو که ئه‌و جۆره شتانه په‌سند نین و له گه‌ڵ سیستیمی دێمۆکڕاتی ناته‌بان. ئه‌و بڕوای وا بوو که پێوه‌ندیی حیزبایه‌تی و به‌ده‌نه‌ی حیزب و ڕێبه‌رایه‌تی، ده‌بێ له سه‌ر هاوخه‌باتییه‌کی توند و تۆڵ، لێکنیزیکبوون و بناخه‌یه‌کی هاوڕێیانه بێ. ئه‌و له ماوه‌ی ژیانی خۆی دا دژی ئه‌وه‌ش بوو که وێنه‌ی بڵاو بکرێته‌وه و درۆشمی پێوه بدرێ.
بۆخۆم بیره‌وه‌رییه‌کم له‌و باره‌وه هه‌یه، که پێمخۆشه لێره دا بۆ خوێنه‌رانی ئه‌م وتاره‌ی بگێڕمه‌وه:
پاییزی ساڵی 1360 هه‌تاوی، کۆمیته‌ی شارستانی مه‌هاباد له گوندی "سوێناس" کۆنفڕانسێکی به‌رینی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی شارستان پێکهێنا. منیش له‌و کۆنفڕانسه دا به‌شدار بووم. ئێمه به‌شداربووانی کۆنفڕانس نه‌مانده‌زانی که کاک دوکتوریش دێته ئه‌و کۆنفڕانسه. بارودۆخه‌که وای هه‌ڵده‌گرت که له به‌ر پاراستنی باری هێمنایه‌تی، ته‌نانه‌ت شوێنی کۆنفڕانسه‌که‌ش تا چه‌ند سه‌عات پێش ده‌ستپێکردنی کۆبوونه‌وه، به نه‌هێنی ڕاگیرابوو و سروشتی بوو مه‌سه‌له‌ی هاتنی هاوڕی سکرتێری گشتیی حیزبی بۆ ئه‌و شوێنه‌ش به نه‌هێنی ڕابگیرێ.
تازه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه چووبووه پشت میکڕۆفۆن و به ته‌مابوو ڕیزی به‌رنامه‌ی کاری کۆنفڕانس ڕابگه‌یه‌نێ، که له پڕ ڕایانگه‌یاند کاک دوکتور لێره‌یه. خه‌ڵکه‌که کاتێک ئه‌مه‌یان بیست، هه‌ستانه سه‌رپێ و هه‌موو ڕوویان بۆ لای ده‌رگای شوێنی کۆبوونه‌وه‌که، که مزگه‌وتێکی گه‌وره بوو وه‌رگێڕا. کاک دوکتور وه‌ژوور که‌وت، خه‌ڵکه‌که ڕێگایان بۆ کرده‌وه و ئه‌ویش له کاتێک دا لێکدا لێکدا ده‌ستی بۆ خه‌ڵکه‌که هه‌ڵدێنا و سڵاوی لێده‌کردن، تا ڕیزی پێشه‌وه که له نێزیک شوێنی قسه‌کردن بوو، هات. له‌و حاڵه دا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه که دیار بوو له خۆشیی هاتنی کاک دوکتور زه‌وق گرتوویه‌تی، به ده‌نگێکی به‌رز دروشمی " بژی دوکتورقاسملوو" ی دا و خه‌ڵکه‌که‌ش به گه‌رمی دووپاتیان کرده‌وه.
کاک دوکتور دانیشت و من که زۆری لێ‌دوور نه‌بووم و ده ڕوخسارییه‌وه ڕامابووم، به ڕوونی هه‌ستم کرد که ئه‌و دروشمدانهی پێخۆش نه‌بوو.
یه‌که‌م که‌س که له‌و کۆنفڕانسه دا قسه‌ی کرد، کاک دوکتور خۆی بوو و یه‌که‌م شتیش که باسی کرد، مه‌سه‌له‌ی درۆشمدانهکه بوو. ئه‌و کات بۆ من که لاو بووم و له‌مێژ نه‌بوو به کرده‌وه حیزبایه‌تیم ده‌کرد، مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر سه‌رنجڕاکیش بوو که ئه‌و به توندی ناڕازیبوونی خۆی له‌و چه‌شنه درۆشمدانه ده‌ربڕی و گوتی:
"هاوڕێیان! من ئه‌و درۆشمدانهی ئێوه‌م پێخۆش نه‌بوو. ئێمه هه‌موومان ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکڕاتین. که وا بوو کاتێک درۆشم ده‌ده‌ین، نابێ درۆشم به ناوی که‌س"فه‌رد"ــه‌وه بده‌ین، با ئه‌و که‌س، یان که‌سایه‌تییه سکرتێری حیزبیش بێ، به‌ڵکوو ده‌بێ بڵێین "بژی حیزبی دێمۆکڕات" و به ناوی حیزبه‌وه درۆشم بده‌ین، که جێگای له سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووانه ..." ( دیاره ئه‌وه پوخته‌ی قسه‌کانی کاک دوکتور بوو، که من به باشی له بیرم ماون و ده‌قی نووسراو نین)
یادی پیرۆز و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێ!
ئاشق
22 ی پووشپه‌ڕی 86