ماملێ له دنیای هه‌رمان دا
به وردی نازانم له كه‌نگێوه گوێم به ده نگی ماملـێ ڕاهاتوه، هه ر وه‌ك له بیرم نیه كه‌ی و له چ هه ل و مه رجێكی ژیانم دا بۆ هه وه ڵ جار ده نگی ئه و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌م
بیستوه.دیاره ئه‌وه‌ش بۆ من كه ئێستا ده‌مه‌وێ وه‌ك كه‌سێك كه ئۆگر و ئه‌و ینداری ده‌نگی ماملـێێه، چه‌ند دێڕێك له سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده بنووسم، زۆر گرینگ نیه. به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم كه من له سه‌روبه‌ندی ده-دوازده ساڵیه‌وه له گه‌ڵ ده‌نگی ماملـێ‌ئاشنام، ئه‌وه‌نده‌ی‌بۆم ڕه‌خسابێ، سه‌ره‌تا له ڕادیۆ و گڕ امافۆنه‌وه - كه زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وت - و دواتریش له ته‌له‌ویزیۆن و كاسێتی زه‌بت و ویدیۆوه گوێم له‌گۆرانی‌یه‌كانی گرتوه و له گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگه خۆشه چوومه سه‌فه‌ری خه‌یاڵ. ئه‌و ده‌نگه له گه‌ڵ بیر و هه‌ستم تێكه‌ڵاو بوه. زۆر جار به بزه لێوه‌كانمی نه‌خشاندوه و كاتی واش بوه فرمێسكی له چاوم وه‌راندوه.
ئێستا كه وردتر ده‌بمه‌وه و بۆ دیاری كردنی سه‌ره تای ئاشنا بوون له گه‌ڵ ئه‌و نه‌وا خۆش و دڵبزوێنه چاو به فیلـمی ژیانم دا ده‌خشێنمه‌وه، زۆر بیره‌وه‌ریم له‌و پێوه‌ندی‌یه دا و ه‌ك خه‌ون دێنه‌وه بیر. ده‌بینم هه‌موو ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوویی و لاوه‌تیم و به‌شێكی زۆریش له ته‌مه‌نی منداڵیم ئه‌و هاوڕێ وه‌فاداره‌م له‌گه‌ڵ بوه و كه‌متر وا بوه به‌جێم هێڵێ . ده ڵێن بیری منداڵی‌یه تیژه. بێ گومان هه‌ر بۆیه‌شه كاتێك ده‌گه‌مه‌وه سه‌رده‌می منداڵی، ده‌بینم بیره‌وه‌ری یه‌كان ڕوونتر و خه‌ونه‌كان دیارترن . ته‌نیا وه‌ك له پێش دا گوتم خراپی‌یه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ساڵه‌كان و كاته‌كانم به وردی نایه‌نه‌وه بیر و بۆم دیاری ناكرێن.
به‌هه‌رحاڵ به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆم ده‌بێ ئه‌و بیره‌وه‌ری‌یانه‌م بگه‌نه‌وه دوا مانگی پاییزی ساڵی چل، یان چل و یه‌كی هه‌تاوی . ماڵمان له دیێ ”دایماو” بوو، كه هێشتاش هێندێك له براكانم و خزمه‌كانم هه‌ر له وێ نیشته جێن. ئه‌و كات هێشتا وا باو نه‌بوو كه‌خه‌ڵكی دێهات ڕادیۆیان هه‌بێ. دێیه‌كه‌مان كه نێزیك به په‌نجا ماڵ‌ده‌بوو، ته‌نیا دوو ڕادیۆی تێدابوو . شه‌وانه خه ڵكێكی زۆر له‌و دوو ماڵه كه ڕادیۆكانیان هه‌بوو ، كۆده‌بوونه‌وه و هه‌موو به ئاوات و ئاره‌زووه وه چاوه‌ڕوانی بیستنی به‌رنامه‌ی‌كوردی ده‌بوون، ئه‌و كاته ڕادێۆ به‌غدا له ڕۆژ دا چه‌ند سه‌عات به‌رنامه‌ی كوردیی هه‌بوو و له تارانیش به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بوو. ماوه‌ی به‌رنامه‌كوردی یه‌كه‌ی تاران- وه ك له بیرم بێ -سه‌عاتێك بوو و شه‌وانه بڵاو ده‌كرایه‌وه. دیاره به‌رنامه‌كانی به‌غداش زۆر خۆش بوون ، به‌ڵام خه‌ڵكه كه زۆرتر ئۆگری به‌رنامه‌ی ڕادیۆ تاران بوون، كه هونه‌رمه‌نده خۆماڵی‌یه‌كان گۆرانی‌یان تێدا ده‌گوت. زۆرجار خه‌ڵكه‌كه له ژووری ماڵه‌كان دا جێیان نه ده‌بۆوه و له سه‌رسه‌كۆی پێش په‌نجه‌ره و له‌سه‌ر كه‌وشانیش كه به شێوه‌ی ئاسایی یان له‌پێشخانه - ئه‌گه‌ر دیوه‌كه پێشخانه‌ی هه‌با - و یا له گۆشه‌ی خواره‌وه‌ی دیوه‌كه ده‌بوون، داده‌نیشتن. زۆرتر سه ركه‌وشان و پێشخانه وه به‌ر ئێمه‌ی منداڵ ده‌كه‌وتن . له‌ترسی وه‌ش كه نه‌كا وه‌ده‌رمان بنێن ، ڕازی و شوكرانه‌بژێربووین. كه‌به‌رنامه كوردی‌یه‌كه ده‌ستی پێده‌كرد ، هه‌موو بێ ده‌نگ ده‌بوون ، به‌تایبه‌ت كاتێك گۆرانی‌یه‌كی خۆش بڵاو ده‌كرایه‌وه، مته‌ق له‌دارو به‌ردی هاتبا، له‌خه‌ڵكی نێو ئه‌و ژووره‌ی نه‌ده‌هات. بیره‌وه‌ریی دووری ئه‌و شه‌وانه له‌بیر و مێشكی من دا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ماملـێ، حه‌سه‌ن زیره‌ك و سه‌ید عه‌لی ئه‌سگه‌ری كوردستانی تۆمار كراون.
له‌بیرمه زۆرم ئاره‌زوو ده‌كرد كه له ماڵه خۆمان ڕادیۆ یه‌كمان هه‌بێ و بتوانم جارێك له په‌نای دانیشم و گوێ بده‌مه به‌رنامه‌ی كوردی. زۆری پێ نه‌چوو ئه‌و ئاواته‌م به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو وه‌دی هات. ئێواره‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌ربانێك كه له‌پێش ماڵی خۆمان هه‌ڵكه‌و تبوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند منداڵی دیكه كایه‌م ده‌كرد. بابم چه‌ند ڕۆژ بوو چووبوه شاری ( مه‌به‌ستم مهاباده). منیش كه‌چاوه‌ڕوانیی هاتنه‌وه‌ی بابم ده‌كرد، جار جار ئاوڕێكم وه‌لای ڕێگای شاری ده‌داوه . ئه‌و كات هێشتا گونده‌كان ماشێنی خه‌تیان نه‌بوو و هات و چۆ به‌پێیان و به‌سواری وڵاغ ده‌كرا. یه‌ك - دوو جیپی ماڵه ئاغاكانیش هه‌بوون كه بۆخۆیان هات و چۆیان پێ ده‌كردن و دیاره زۆر كه‌م خه‌ڵكی دیكه‌یان سوار ده‌كرد . بابم وڵاغی سواری‌یه‌ی نه‌بردبوو و به‌پێیان له‌گه‌ڵ چه‌ند جیرانان كه وڵاغیان پێ بوو، و قه‌ولیان پێدابوو له‌و سه‌ری كه گه‌ڕانه‌وه ، شته‌كانی بۆ هه‌ڵگرن، چووبوو و، ڕوون نه‌بوو كه‌نگێ ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه. هه‌ر بۆیه منیش زۆر دڵنیا نه‌بووم كه ئه‌و ڕۆژه بتوانێ بێته‌وه . به‌ڵام له‌پڕ چاوم به بابم و شارچی یه‌كان كه‌وت كه تازه له‌سیلـه‌ی ڕێگایه وه‌ده‌ركه‌وتبوون و ورده ورده ده‌هاتن. به‌غاردان چووم بۆ لای بابم و ماندوونه‌بوونیم لێ كرد. ئه‌و به‌سته‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو كه من پیم وابوو حاجه‌ت و حوجه‌تی ماڵێی تێدایه. دیاره هه‌موو جارێ كه له شار ده‌گه‌ڕایه‌وه ، شیرنیات و غوڕابیشی بۆ ئێمه دێنا. هه‌ر بۆیه من چاوێكم هه‌ر له‌لای به‌سته‌كه‌بوو و پێم خۆش بوو هه‌ر چی زووتر بگه‌ینه‌وه و بیكه‌ینه‌وه ، تا به تامی خۆشی غورابی و شیرنیاتان زارم شیرن كه‌م . كه‌گه‌یشتینه‌وه ژوورێ. بابم به‌ئه‌سپایی به سته‌كه‌ی له‌لای سه‌رووی ماڵێ دانا. پاكه‌تی شیرنیاتاتیشی له گیرفانی ده‌رێنا و به‌سه‌رمانی دا دابه‌ش كرد. تێگه‌یشتم كه نه‌خێر ئه‌و به‌سته‌یه شتێكی زۆر گرینگتر له‌كه‌ل و په‌لی ماڵێ و غوڕابیانی تێدایه. كاتێك بابم به ته‌واوی حه‌ساوه ، به‌سته‌ی گۆرینی كرده‌وه. ئای خودایه‌چه‌ند خۆشحاڵ بووم . نه‌م ده‌توانی باوه‌ڕ بكه‌م . ڕادێۆیه‌كی ”سیڕا”ی جوان له‌نێو بوخچه‌كه هاته ده‌رێ . له‌خۆشیان زار بزاوتنم لێ بڕا و تامی شیرنیانم له‌بیرچۆوه . هه‌ر ئه‌من نا ، هه‌مووخه‌ڵكی ماڵه‌كه مان به سه‌رخوشحاڵی‌یه‌كی كه‌موێنه دا كه‌وتبوون. به‌تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه كه بابم پێشتر باسی ڕادیۆ كڕینی هه‌ر نه‌كردبوو. ئه‌و یه‌ك -دوو سه‌عاته‌ی بۆ ده‌ست پێ كردنی به‌رنامه‌ی كوردی مابوون، خۆیان لێ‌درێژ ده‌كردمه‌وه‌و ته‌واو نه‌ده‌بوون . سه‌رئه‌نجام كاتی پروگرامه‌كه هات . دوای هێندێك خه‌به‌ر و مه‌به‌ر و قسه‌وباس، وێژه‌ری به‌رنامه‌كه ڕایگه‌یاند كه ئه‌و جار كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند گۆرانی یه:
” ئاخ من په‌روانه‌م له‌دوای خاڵت سووتام به‌ئیشقی جه‌ماڵت
كۆچی یارم كۆچی
سووره به‌هاره خێڵ به‌ره‌وژووره
من ئاشقم شێت و شه‌یدا بۆسووره گوڵ له‌و باخه‌ی دا”
..........................
ئه‌وه ده‌نگی ماملـێ بوو كه‌له فه‌زای بچووكی نێو ماڵی ئێمه‌دا ده‌له‌رایه‌وه. ئه‌و ده‌نگه خۆشه هه‌ستێكی تایبه‌تی و خه‌یاڵاویی له من دا پێك هێنا. ئێدی له‌و كاته‌وه بووم به یه‌كێك له ئه‌ویندارانی ده‌نگی ماملـێ و كاتێك له‌ماڵی خۆمان له‌ده‌وری یه‌كتر كۆده‌بووینه‌وه و گوێمان ده‌دا به‌رنامه‌ی ڕادیۆ ، چاوه‌ڕوانی بیستنی گۆرانییه‌كانی ده‌بووم.
زۆری پێ نه‌چوو ئیزگه‌ی كوردیی ڕادیۆ كرماشان كرایه‌وه . ئه‌وه‌ش به بڕوای من ڕووداوێكی یه‌كجار گه‌وره بوو. ئه‌و جار به‌رنامه‌ی كوردی هه‌موو ڕۆژێ بۆ ماوه‌ی سێ‌سه‌عات بڵاو ده‌كرایه‌وه . ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌ورانه‌ی ده‌روازه‌ی گۆرانیی كوردی‌یان له‌سه‌ر شه‌پۆلی ڕادیۆ به سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان دا كرده‌وه . به سه‌دان هه‌وای گۆرانیی ڕه‌سه‌نی كوردی‌یان تۆمار كرد و زۆر له‌و هه‌وایانه‌شیان له‌مه‌ترسی له‌بیر چوونه‌وه‌و له نێو چوون ڕزگار كرد، وه‌ك: ماملـێ ، حه‌سه‌ن زیره‌ك ، خاله‌قی و ...به‌هۆی ئه‌و ڕادیۆیه‌وه به‌رده‌وام میوانی كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان بوون و دیاریی هونه‌ریی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كردن. گۆرانییه‌كانی ”هه‌واره”،” كۆچی سوور”،”مریه‌م سابڵاغی” ، ”له‌به‌رنازی تۆ”، ”لێم‌زیزه ” و”گۆوه‌نده، زه‌ماوه‌نده” له ڕیزی ئه‌و گۆرانییانه‌ی مامۆستا ماملـێ دان، كه من ئه‌و كات له ڕادیۆ كرماشانه‌وه گوێم لێبوون و هێشتاش هه‌ر كات له‌سه‌ر كاسێت لێیانده‌ده‌مه‌وه، هه‌ر وه‌ك یه‌كه‌م جار پێم‌خۆشن، پێیان ده‌چمه‌وه ژوانی ده‌یان بیره‌وه‌ری و هه‌ستم پێیان ده‌گه‌شێته‌وه.
هه‌رله‌سه‌ر و به‌ندی منداڵی‌یه‌وه به‌دڵ ئاره‌زووم ده‌كرد، جارێك خاوه‌نی ئه‌و ده‌نگه خۆشه له‌نێزیكه‌وه بینم، به‌ڵام وه‌دی هاتنی ئه‌و ئاره‌زووه‌م دووره‌ده‌ست بوو. به‌بنه‌ماڵه و ئاشنایه‌تی لێك نێزیك نه‌بووین .ئه‌و به ته‌مه‌ن بوو و من لاو. ئه‌و له‌شار و من له‌دێ بووم و قه‌تیش هه‌ڵكه‌وتێكی وا نه‌ده‌هاته پێش له‌نێزیكه‌وه چاوم پێی بكه‌وێ. چه‌ند جارێك له‌نێو بازاری ، له شاری ، له‌دووره‌وه دیبووم و كوتبوویان ئه‌وه ماملـێ‌یه ، به‌ڵام به قسه‌و به دانیشتن نه‌مدیبوو. تا ئه‌وه‌ی ساڵی60 ی هه‌تاوی و له‌كاتی پێشمه‌رگایه‌تی دا بۆ یه‌كام جار له‌دێی خۆمان ”دایماو” له‌ماڵی كاك مه‌لا سمایلـی حاجی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌م بۆ ڕه‌خسا. زۆر خۆش بوو . هه‌ر كاك مه‌لا سمایل و من و ئه‌و، سێ به سێ، چه‌ند سه‌عاتێك دانیشتین و قسه‌مان كرد. به ڕاستی ماملـێ ڕوخۆش و ڕه‌زاسووك بوو. له پێش دا به ته‌قیه‌وه قسه‌م ده‌كرد، به‌ڵام هه‌ر دوای‌چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ك ئه وه وابوو كه له‌مێژساڵ بێ ئاشنای یه‌كتر بووبین. قسه‌مان كه‌متر له‌هونه‌ر كرد و زۆرتر سه‌باره‌ت به‌هه‌ل و مه‌رجی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان دواین. مرۆڤ زۆر زوو ده‌یتوانی هه‌ست به‌وه بكا كه ماملـێ شه‌یدای ئه‌وینی كوردایه‌تی‌یه و ئه و سۆزه تایبه‌تی‌یه‌ی له ده‌نگی ساف و مێرانه‌ی ئه و دایه، به‌شێكی هه‌ره‌گه‌وره‌ی له‌و ئه‌وینه به‌رزو به‌شكۆیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ،
دوای ئه‌و چاوپێكه‌وتنه هیوادار بووم زۆر جاری دیكه ش بتوانم بیبینمه‌وه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌مه‌وه . به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه ناوچه‌كه‌مان كه‌وته به‌ر په‌لامار، بار‌و دوخه‌كه گۆڕا و سه‌ره‌نجام من خۆشم له‌و زێده خۆشه‌ویسته‌م دوور كه‌وتمه‌وه، ته‌نیا یه‌ك جاری دیكه توانیم بیبینمه‌وه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌مه‌وه. ئه‌ویش هه‌ر پاییزی ئه‌و ساڵه بوو. ماملـێ باغێكی چكۆڵه‌ی له مه‌زرایه‌كی دایماوێ، كه كه‌وتبوه په‌نا ماڵی ”مه‌حمه‌شه‌ی سه‌رێ”، هه‌بوو. كۆمیته‌ی حیزب زه‌كاتی ساڵانه‌ی له‌خه‌ڵك وه‌رده‌گرت و منیش ئه‌ندامی كۆمیته بووم . له‌سه ر بڕیاری كۆمیته، من و كاك مسته‌فای مه‌ولوودی، كه ئێستا ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبه، بۆ زه‌كات وه‌رگرتن چووینه لای ماملـێ. ده‌مانزانی ئه‌و له باغی‌یه. پاییز بوو و كاتی سێ‌و ڕنینێ بوو. كه گه‌یشتینه نێو باغه‌كه، دیمه‌نێكی خۆشمان هاته به‌رچاو. ده- پازده كرێكاری كچی جحێڵی له‌بار و جوان سێویان بۆ ماملـێ لێ ده‌كرده‌وه. سمایل ماملـێش له‌وێ بوو. كه‌یف ساز‌و به ده‌ماغ، له‌گه‌ڵ كچان هه‌ڵده‌ه‌سووڕا وبه‌ده‌م سێ‌و لێكردنه‌وه‌وه گۆرانیی بۆ ده‌كوتن. ماملـێ بۆ خۆشی جارجار به‌ده‌نگێكی نه‌رم و له‌سه‌ره‌خۆ به‌ندێكی ده‌گه‌ڵ ده‌گوت، یان سه‌ربه‌نده‌كه‌ی بۆ ڕا ده‌گرت. كچ به‌و گۆرانی‌یه خۆشانه واگه‌رم داهاتبوون، ئه‌وه‌نده‌ی بڵێی یه‌ك و دوو داریان ده‌ڕووتاندنه‌وه و كارتۆنیان له‌سێوان پڕ ده‌كردن .
ماملـێ به‌ڕوو خۆشی‌یه‌كی زۆره‌وه وه‌ریگرتین. له‌سه‌ر چیمه‌نێ. له‌به‌رسێبه‌ری خۆشی داره‌سێوێك به‌ڕه‌یه‌كیان بۆ ڕاخستین. دانیشتین و ده‌ستمان به‌قسان كرد. سمایلـیش هات و تاوێكمان له لادانیشت. ماملـێ پێی گوت : ”كوڕه سمایلـه ڕه‌ش! ده‌بێ ئه‌وڕۆ به‌و حاڵ و هه‌وا خۆشه و له‌نێو ئه‌و كێژه جوانانه چاكی بڵێی. بابم كێ هه‌ل و مه‌رجی وای بۆ گۆرانی گوتن بۆ هه‌ڵده‌كه‌وێ؟”.
ئه‌و ڕۆژه دوو-سێ سه‌عاتێك له‌لای مامۆستا ماملـێ ماینه‌وه. مه‌سه‌له‌ی زه‌كاتمان حه‌ل كرد و باسی سیاسه‌ت و هونه‌رمان كرد. سێ-چوار گۆرانیی خۆشیشی بۆگوتین. یه‌كێكیان ”یادی به‌خێر” بوو، كه ئه‌من هه‌میشه زۆرم پێخۆش بوه. به‌ڕاستی یادی ئه‌و ڕۆژه‌ش به‌خێر. ئێستاش زۆر جار كاتێك زه‌ین ده‌ده‌مه داره سێوان، یان چه‌ند كه‌سێك ده‌بینم كه خه‌ریكی سێ‌و لێ كردنه‌وه‌ن ، ئه‌و بیره‌وه‌ری‌یه خۆشه‌م دێته‌وه بیر و به یادی ئه‌و ڕۆژه و ئه‌و سه‌رده‌مه ئاخێكی سارد هه‌ڵده‌كێشم.
له‌دوای كۆچی دوایی مامۆستا ماملـێوه تا ئێستا چه‌ند جار به‌رنامه‌ی گه‌وره و ڕێك و پێكی ته‌له‌ویزیۆنی بۆ یادكردنه‌وه له‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه له كاناڵه كوردی‌یه‌كان ڕێكخروان، زۆر وتار له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كان دا بڵاو كراونه‌وه و گه‌لێك هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر له‌و باره‌وه دواون و نووسیویانه. پێش مه‌رگی ماملـێ و ته‌نانه‌ت له بیرمه پێش نه‌خۆشی‌یه فه‌رامۆشی‌یه‌كه‌شی ڕادیۆ و گۆڤاری كوردی به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵ سه‌نگاندنی هونه‌ری ماملـێ و ستایش له‌و، به‌رنامه و وتاریان بڵاو كردۆته‌وه - بۆ وێنه رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران. ساڵی 89 ی زاینی، واته ده‌ساڵ پێش مه‌رگی ماملـێ به‌رنامه‌یه‌كی جوانی له‌سه‌ر گۆرانییه‌كانی بڵاو كرده‌وه - كه پێم شك نایه بۆ هونه‌رمه‌ندی دیكه كرابێ. وه‌ك له‌بیرم بێ زۆربه‌ی ئه‌و خاوه‌ن هونه‌ر و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانه‌ش كه‌باسی ماملـێیان كردوه، كوتوویانه كه له‌و كات ده‌رفه‌ته كورتانه دا لێكدانه‌وه و هه‌ڵ سه‌نگاندنێكی ته‌واو و تێر و ته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه ناگونجێ، كه‌وابوو منی ده‌سكورتیش له‌و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه دا ناتوانم بڵێم شتێكی گرینگم له‌سه‌ر هونه‌ری ماملـێ نووسیوه . له‌ڕاستییش دا من لێره‌دا ته‌نیا له‌هه‌ستی خۆم ده‌رحه‌ق به هونه‌ری ماملـێ دواوم. دڵنیام ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه له ئاینده دا زۆر زیاتریشی له‌سه‌ر ده‌نووسرێ و ستایشی ده‌كرێ. به‌ڵام پێم حه‌یفه لێره‌دا، ئه‌گه‌ر زۆر به كورتیش بێ، ئیشاره به‌سێ تایبه‌تمه‌ندیی گۆرانییه‌كانی ماملـێ نه‌كه‌م، كه پێم وایه ره‌مزی سه‌ركه‌وتنی ده‌نگ و هونه‌ری ئه‌ویان تێدا شاردراوه‌ته‌وه.
یه‌كه‌م : نێوه‌رۆكی گورانی‌یه‌كانی ماملـێ مه‌ندن و هه‌وڵی‌داوه شێعری ڕێك و پێك هه‌ڵ بژێڕێ . بۆ وێنه زۆر ئاهه‌نگی خۆش و به‌نێوبانگی له‌سه‌ر شێعره‌كانی مامۆستایان: وه‌فایی،هه‌ژار،هێمن، خالیدی حیسامی ، سه‌ید كامیل ئیمامی، و... داناون، كه مانای به‌رزی ئه‌و شێعرانه له‌گه‌ڵ سۆزی ده‌نگی ماملـێ بوونه‌ته هۆی ئه‌وه كه زۆر زوو ئه‌و گۆرانی‌یانه به‌دڵی خه‌ڵكه‌وه نووساون وكه‌وتوونه سه‌ر زار و زمانیان. نموونه‌ی ئه‌و گۆرانی‌یانه زۆرن ، به‌ڵام ئه‌من ته‌نیا ئیشاره به‌و چه‌ند گۆرانی‌یه ده‌كه‌م: ”لای لایه”،”په‌یمان شكێن ”،”فه‌وزیه”و ”من ده‌ڵێم”. ماملـێ ته‌نانه‌ت كاتێك شێعری فۆلكلـۆریی له‌ئاهه‌نگه‌كانی دا جێ‌كردۆته‌وه، وردبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوه. ئێمه ده‌زانین فۆلكلـۆر گه‌لێك ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام هه‌موو هۆنراوه یه‌كی فۆلكلـۆری به‌سه‌نگ و وه‌زن نیه. ماملـێ هه‌وڵی داوه ئه‌و هۆنراوانه به‌كار بێنێ كه قسه‌ی سووك و جنێویان تێدا نیه،ئه‌وه‌نده‌ی توانیویه‌تی له گوتنه‌وه ی ئه‌و هۆنراوانه‌ی قسه‌ی ناحه‌زیان تێدا بوه، خۆی پاراستوه و له به‌رامبه‌ر دا به‌سه‌دان هۆنراوه‌ی درێژ و كورتی جوان و فۆلكلـۆری بڵێ و زیندوویان ڕاگرێ. بۆ نموونه سه‌رنج بده ئه‌و به‌نده فۆلكلـۆرییه جوانه كه ماملـێ له گۆرانیی ”ده‌دێ دا” دا به‌كاری هێناوه: (مه‌به‌ستم شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ماملـێ‌یه، ده‌نا گۆرانی بێژی دیكه‌ش ئه‌و چه‌شنه شێعرانه‌یان له گۆرانییه‌كانی خۆیان دا گونجاندوه)
له‌كه‌نده كووڕی سێڵوێ تا ده‌گاته خاڵداری،
سوێسنه و هه‌ڵاڵه و به‌یبوون ده‌گه‌نه ڕكێفی سواری،
چاوجوانێ شۆخ و شه‌نگم دێنێته خوار پێشباری.
دووهه‌م : ده‌نگ و هونه‌ری ماملـێ زۆرجار سه‌ره‌ڕای دژوار بوونی هه‌ل و مه‌رج و باسی سه‌ربوونی باسی سه‌ربه‌ستی و خۆشه‌ویستیی نیشتمان، به‌ڕوونی هه‌ستی خه‌باتگێڕی و نیشتمان په‌رستیی ئه‌ویان ده‌رخستوه. ئه‌وه‌ش ڕاسته و ڕاست ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سۆزی ده‌روون و ئاوات و ئاره‌زووه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بوه. ماملـێ چه‌ند جار له‌سه‌ر ئه‌و چه‌شنه گۆرانی‌یانه تووشی زیندان و چه‌رمه‌سه‌ری بوه ، به‌ڵام هه‌ر نه‌یتوانیوه ده‌ست هه‌ڵگرێ و له قۆناخه جۆراوجۆره‌كان دا ئه‌و چه‌شنه گۆرانییانه‌ی گوتوه. بۆ وێنه ”لایلایه”، ”ئه‌خته‌ر”، ”به‌هاران خۆشه زمزیران ” و......كه هه‌ركام له هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تیدا گوتراون و ده‌وری به‌رچاویان له‌گه‌شاندنه‌وی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی دا هه‌بوه. كه‌وابوو گۆرانیی ماملـێ هه‌ر بزوێنه‌ری هه‌ستی ئه‌وین و به‌یانی ده‌ری دووری و گریان له هیجری دڵبه‌ر نه‌بوون و په‌یامی گه‌وره‌تر، واته هاواری خه‌بات و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییشیان پێ بوه و به‌شێكی گه‌وره‌ی جێگرتن و خۆشه‌ویستی‌یان له‌دڵی خه‌ڵكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی‌یه گرینگه.
سێهه‌م: به‌بڕوای من ئه‌وه وه‌ك شانازی‌یه‌كی گه‌وره بۆ ماملـێ ده‌مێنێته‌وه، كه ئه‌و چوارچێوه‌ی تاوڵی هونه‌ریی خۆی له‌سه‌ر ئه‌ستونده‌كی ره‌سه‌نی و سه‌ربه‌خۆیی ڕاگرت و له هیچ هه‌لومه‌رج و له ژێر شوێنه‌واری هیچ بار‌و دۆخ و بۆنه‌یه‌ك دا ده‌نگی خۆی نه‌خسته خزمه‌تی پێهه‌لگوتن به ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رده‌م و دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی. بۆ دڵی خۆی و خه‌ڵكه‌كه‌ی گۆرانیی گوت و هه‌وڵی دانیشانده‌ری هه‌ستی ده‌روونیی وان بێ. چاوخشاندنێك به‌سه‌رجه‌می گۆرانییه‌كانی دا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌ش به‌ڕوونی نیشان ده‌دا. ماملـێ به‌هۆی ده‌نگی خۆش ، هونه‌ری به‌رز و سۆزی نیشتمانویستی‌یه‌وه، چۆته نێودنیای هه‌رمانه‌وه و بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌نێو كوردان دا ده‌مێنێته‌وه.
ئاشق ( بۆ ڕێزگرتن له یادی ماملێ)
ئه‌م وتاره له كتێبی" كاروانی هونه‌ری ماملێ" دا چاپ كراوه. هه‌روه‌ها له" ئه‌ده‌ب‌و‌هونه‌ر"ی ڕۆژنامه‌ی" كوردستان" و سایتی "كوردستان سایت" یش دا، یه‌ك ـ دوو ساڵ پێش ئێستا، هاتوه. به‌وحاڵه‌ش پێم‌خۆش بوو ئه‌مساڵ به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی ماملێ‌ی هونه‌رمه‌ند له‌م هه‌وارگه تازه ئاوه‌دان كراوه‌م داینێم.