28.3.05

نه‌سیمی بای نه‌ورۆزی...

شێعرێکی به‌ ناوبانگی شاعیری گه‌وره‌ی کورد
" مامۆستا وه‌فایی" سه‌باره‌ت به‌ به‌هار
ئه‌ده‌ب
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌و شێعره‌ی مامۆستا وه‌فاییم به‌هاری ساڵی ‌1368ی هه‌تاوی له‌‌
به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ڕادیۆی ده‌نگی کوردستانی
ئێران دا خوێنده‌وه‌. پێت خۆشه‌ گوێی بۆ ڕاگری؟
له‌ سه‌ر ئێره‌ کلیک بکه!‌
(شێعره‌که‌ به‌ده‌نگ)

وێژه‌ری پێشه‌کی: خه‌جیج سواره‌
خوێندنه‌وه‌ی شێعر: ئاشق
تۆمارکردن: حوسێن چه‌مه‌ک
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

نه‌سیمی بای نه‌ورۆزی شه‌مــــــــــــــیمی عه‌‌بهه‌ری هـــــــــــێنا
به‌ریدی ئاشقان دیسان په‌یـــــــــــامی دڵبــــــه‌ری هــــــــــــــێنا

نه‌وید ئه‌ی ئاشقانی دڵفـــــــــــــــــــــکار یار هاته‌ سه‌ر خه‌نده‌
سه‌ڵا ئه‌ی بولبولان دیسان دره‌ختی گوڵ به‌ری هێـــــــــــــــــنا

مه‌گه‌ر ڕووی که‌وتـــه‌ زولف و ڕووی حه‌بیبم بادی نه‌ورۆزی
حه‌یاتێکی به‌ دنیا داوه،‌ بۆی گوڵعه‌نبه‌ری هێـــــــــــــــــــــــنا

به‌ فه‌تحی دڵ ده‌ڵێی یار زولف و سینه‌ و ڕووی وه‌ده‌رنـاوه
له‌ نه‌سرین و گوڵ و سونبول به‌هار هات له‌شکه‌ری هێـــــنا

ده‌ڵێی چاوی منه‌ هه‌وری به‌هاری ده‌مـــــــــــــــبه‌ده‌م ده‌گری
ده‌ڵێی ئاهی منه‌ به‌رقی دره‌خــــــــــــــشان ئاوری هێــــــــــــنا

هه‌وا چوو پڕ به‌ دامانی ده‌ر و ده‌شــــــــــــتان گوڵی کــــــێشا
سه‌با هات پڕ به‌ جه‌یبی کوهساران عه‌نـــــــــــــــــبه‌ری هێنا

له‌ نێو به‌زمی وه‌نه‌وشه‌ و جۆکه‌ناران لاله‌ پـــــــــــــه‌یدا بوو
به‌ تاریکی خزر* بۆ چه‌شمه‌ شا ئه‌ســــــــــــــــــکه‌نده‌ری هێنا

که‌ ئیسلامی به‌هار فتوای جیــــــــــــــــــــهادی کافری ده‌ی دا
سنه‌وبه‌ر نێزه‌، گوڵشه‌ن گورز و سۆسه‌ن خه‌نـــــجه‌ری هـێنا

نیسار ئه‌فشان به‌ پائه‌ندازی ســــــــــــــــوڵتانی به‌هار هاتن
سه‌مه‌ن دیبا، شه‌قایق ئه‌تڵه‌س و گوڵ مه‌خــــــــــمه‌ری هێنا

له‌ شایی داره‌گوڵ مه‌سنه‌دنشین بوو هاته‌ پـــــــــــــــشکووتن
چه‌مه‌ن ته‌ختی زومه‌ڕڕه‌د، گوڵ له‌ یاقووت ئه‌فسه‌ری هێنا

له‌ به‌زمی نێرگس و نه‌سرین به‌ ده‌فعی چاووزاری گــــــــوڵ
وه‌نه‌وشه‌ ده‌سته‌ ده‌سته‌ عوود و لاله‌ مه‌جـــــــــــــمه‌ری هێنا

له‌ مه‌یخانه‌ی چه‌مه‌ن به‌زم و ته‌ره‌بیان‌گرت قه‌ده‌حنۆشان
شه‌قایق باده‌، زه‌نبه‌ق شیشه‌، نێرگـــــــــــــس ساغه‌ری هێنا

له‌چه‌هچه‌ی ساز‌و نه‌غمه‌ی‌عه‌نده‌لیبان سووت هه‌موو دنیا
سه‌دای تارزه‌ن، ئاوازی خۆشخوان، ئـــــــــــــــــــــاوری هێــــنا

حیکایاتی غه‌ریبه‌ی پێیه‌ بولبول جومـــــــــــــــــله‌ خۆکردی
ده‌ڵێی چاپاڕی ئێران ڕۆژنامه‌ی ئه‌خته‌ری هێــــــــــــــــــــنا

به‌ شه‌وقی ڕووی لاله‌ و گوڵ له‌ باخان دا چراخـــــــــــــــانه‌
ده‌ڵێی باخ جه‌ننه‌ته‌ ئه‌مساڵ، به‌ری حۆر و په‌ریی هێـــنا

له‌ گوڵشه‌ن دا ڕه‌یاحین مه‌ست و شادابی هه‌وای خــــۆشن
ده‌ڵێی ڕیزوانه‌ بۆ ئه‌هلی به‌هه‌شـــــــــــتێ که‌وسه‌ری هێنا

شکۆفه‌ و گوڵ به‌ عیشوه‌ و خه‌نده‌ ئـــارامی ده‌روونیان دا
به‌هار بۆ خه‌سته‌کانی خۆی چ شـــــــــیر و شه‌ککه‌ری هێنا

به‌ زه‌رد و سووره‌وه‌ خه‌مڵیوه‌ بۆ دامادی بولــــــــــبول هات
وه‌ره‌ق مه‌عجه‌ر، ئه‌رز گوڵگۆنه‌، شه‌ونـــــــــم زێوه‌ری هێنا

هه‌موو که‌س‌چاوه‌ڕوونی لێک‌ده‌که‌ن وه‌ک سورمه‌یان‌دیبێ
مه‌گه‌ر بای سه‌با خاکی گوزاری دڵـــــــــــــــــــــــــــبه‌ری هێنا

چ دڵبه‌ر؟ ئافتابی ماهڕوویان و‌ شــــــــــــــــــه‌که‌رلـــــــــێوان
که‌ خه‌ندێکی له‌ سه‌حرا گوڵ، له‌ ده‌ریا گه‌وهــــه‌ری هێنا

به‌ بێ شاباشی سه‌ر به‌ قسه‌ی "وه‌فایی" گوڵ، چرا نـابێ
که‌ بولبول هه‌ر زمانی هانی، په‌روانه‌ش ســــــــــه‌ری هێنا

تێبینی‌یه‌کی بچکۆله‌: به‌ داخه‌وه‌ گۆرانی‌یه‌که‌ی مامۆستا ماملێ "وه‌ره‌ وه‌ره‌ با بچینه‌ نێو شلێران"، که‌ ئه‌و کات له‌ کۆتایی شێعره‌که‌ دا تۆمار کراوه‌، هێندێک کڕه‌ی له‌ گه‌ڵه‌ و ساف نیه‌، به‌ڵام من دڵم نه‌هات له‌ شێعره‌که‌ی هه‌ڵبڕم. و لێمگه‌ڕا وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه‌. بۆشم باشتر نه‌کرا. حه‌یف!

21.3.05

نه‌ورۆز

به‌هارت چه‌نده‌ خۆشــــــــــــــه‌ کورده‌واری، نیشتمانی خۆم
به‌هه‌شتم، ڕووگه‌که‌م، ئه‌ی دڵبــــه‌ر و دڵداری جوانی خۆم
له‌ ڕێگه‌ت دا وه‌تــه‌ن هه‌رگیز درێخ ناکه‌م له‌ گیانی خۆم

ده‌ســـــا موتریــــــب به‌ ده‌نگی ساز و نه‌ی بشکێنه‌ خامۆشی
که‌ ڕۆژی شـــــــادی‌یه‌ دایکی ته‌بیــــــــــــعه‌ت پڕگوڵه‌ کۆشی

ئاشق
به‌هاری ساڵی 1974

نه‌ورۆز، سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ و جێژنی کۆنی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ هه‌مووتان پیرۆز بێ!

6.3.05

ئاواتی دڵ و هێلانه‌ی شێواو

● شێعر
● ئاشق 1973

بۆ دیتنی ئه‌و پارچه‌ فیلمه‌ و گوێگرتن له‌ شێعره‌که‌ له‌ سه‌ر ئێره‌(ده‌نگ و ڕه‌نگ) کلیک بکه‌. شێعره‌که‌ له‌ خواره‌وه‌ش نووسراوه‌ته‌وه‌ و ده‌توانی بیخوێنیه‌وه‌.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ویۆلۆن (کــــــــــــه‌مان): مامۆستا عارفی ئیبڕاهیم‌پوور.
خوێندنه‌وه‌ی شێـــــعر: ئاشق
به‌ڕیوه‌به‌ری به‌رنامه‌: کاک حوسێنی ڕه‌هبه‌ر
شوێـــــــــــــــــــــــــــــــــــن: مه‌د تێ‌وێ، به‌رنامه‌ی دیداری ئازیزان.
کـــــــــــــــــــــــــــــــــــــات: زستانی 97 ی زاینی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ساڵی 1352ی هه‌تاوی، واته‌ 1973ی زاینی له‌ شاری کرماشانی ڕازاوه‌ و جوان سه‌رباز بووم. ڕۆژێک گوێم له‌ ڕادیۆ ڕاگرتبوو. شێعڕێکی شاعیری گه‌وره‌ی فارس " ڕه‌هی موعه‌ییری" له‌ به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌ده‌بیی ڕادیۆ تاران دا بڵاو بۆوه‌. وێژه‌ری به‌رنامه‌که‌ له‌ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ سه‌ر شێعره‌که‌ دا گوتی:" ئه‌و شێعره‌ دوایین شێعری "ره‌هی" بوه‌. ناوبراو کاتێک نه‌خۆش بوه‌ و له‌ جێیه‌ دا که‌وتوه‌، ئه‌‌‌و شێعره‌ی داناوه و چونکه‌ خۆی ئیدی توانای نووسینی نه‌بوه‌، شێعر به‌ شێعر وه‌ک دیکته‌ به‌ برازاکه‌ی گوتوه‌ و ئه‌ویش بۆی نووسیوه‌ته‌وه‌". هه‌ر دوای ئه‌وه‌ که‌ وێژه‌ری به‌رنامه‌که‌ شێعره‌که‌ی خوێنده‌وه‌، هونه‌رمه‌ندێکی ده‌نگخۆش ـــ که‌ ئێستا له‌ بیرم نه‌ماوه‌ کێ بوو ـــ شێعره‌که‌ی له‌ توێی ئاهه‌نگێکی زۆر خۆش دا دووپات کرده‌وه‌ و منیش که‌ زۆر که‌وتبوومه‌ ژێر شوێنه‌واری ئه‌و به‌رهه‌مه‌جوانه‌، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ پێک‌هات، که‌ له‌ گه‌ڵ گوێگرتن له‌ ئاهه‌نگه‌که، ‌ شێعره‌که‌ به‌ ته‌واوی بنووسمه‌وه‌. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ بڕیارم دا پێنج‌خشته‌کی"ته‌خمیس" ێکی له‌ سه‌ر دانێم. زۆری پێ‌نه‌چوو، بڕیاره‌که‌م جێبه‌جێ کرد. سه‌ردێڕی پێنج‌خشته‌کی‌یه‌که‌ ئی منه‌‌ و نازانم ره‌هی چ ناوێکی له‌ سه‌ر شێعره‌که‌ی خۆی دانابوو.

زستانی ساڵی 1997ئه‌و شێعره‌م له‌ به‌رنامه‌یه‌کی" دیداری ئازیزان"ی" مه‌د تێ‌وێ" دا که‌ ڕاسته‌وخۆ بڵاو ده‌بۆوه‌ و من میوانی به‌رنامه‌که‌ بووم، خوێنده‌وه‌. ئه‌و پارچه‌ فیلمه‌ ویدیۆیی‌یه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ دامناوه‌، له‌و به‌رنامه‌یه‌ وه‌رگیراوه‌.

ئاواتی دڵ و هێلانه‌ی شێواو

بڵێی ڕۆژێکی ڕامووســـــــــــــــــم نیگاری ســـــــه‌روقه‌د یانه؟
نه‌جاتی دێ دڵی شـــــــــــــــــه‌یدا له‌ زیندانی ئه‌به‌د یانه‌؟
ئه‌ویندار مــ‎‎‎‎اوه‌ یاری خۆشـــــــــــــــکه‌لامی لالــه‌ خه‌د یانه‌؟

ندانم کان مه‌ نامــــــــــــــــــــــهربان یـــــــــــــــــادم کند یانه‌؟
فریب‌انگیز من با وعده‌ای شــــــــــــــــــــــادم کنــــــــــد یا نه‌.

ده‌ڵێن شه‌یدای، به‌ڵی من شێتی ڕووی ئه‌و یاره‌ شیرینه‌م
شه‌هیدی تیری غه‌مزه‌ی ئه‌و گوڵه‌ لێوشه‌هد و نه‌خشینه‌م
برینداری خه‌ده‌نگی دڵبڕی ئه‌و شۆخه‌ ڕه‌نگینـــــــــــــــــنه‌م

خرابم آنچنان کـــــــــــــــــــــز باده‌ هم تسکین نمی‌بــــــــینم
لب گرمی شود پـــــــــــــــــــــــــــــــــــیدا که‌ آبادم کند یا نــه‌؟

بڵێن به‌و زاڵمه‌ی ئاشقکوژی بی ڕوحمی چاو پـــــــــــــــــڕکل
به‌ بێ وی ژینه‌که‌م تاڵه‌ ده‌ناڵێنم وه‌کوو بولبــــــــــــــــــــول
بڵێن توخوا به‌سه‌ چیدی نــــــــــــــــــــــــــه‌کا ماڵی دڵم کاول

صبا از من پیامی ده‌ بــــــــــــــــــــــه‌ آن صیاد سنگـــــــین دل
که‌ جانــــــــــــــــــــــــــــــــم در کمند اوست آزادم کند یا نـــه‌

هه‌موو خۆشیی ژیانم چوو به‌ من هـه‌ر مه‌ینه‌ت و خه‌م ما
دڵ و ڕووحێکی سووتاوی وه‌کوو په‌روانه‌ بۆ شه‌م مــــــــــــــا
گوڵم ڕۆیی و له‌ دڵما یـــــــــادی ئه‌برۆ و لێو و په‌رچه‌م ما

من از یــــــــــــــــــــــــــــاد عزیزان یک نفس غافل نیم امـــــــا
نمیــــــــــــــــــــــــــدانم که‌ بعد از من کسی یــــادم کند یا نه

ده‌با بگریم به‌ حاڵـــــــــــــــی خۆم که‌ شێوا ماڵ و هێلانه‌م
شکا پیاڵه‌ی شه‌رابـــــــــــــم بوومه‌له‌رزه‌ که‌وته‌ مه‌یخانه‌م
وه‌کوو "ئاشق" ده‌ناڵێنم له‌ ده‌ردی ئیشقه‌ دێوانـــــــــــــــه‌م

"رهی" از ناله‌ام خون می‌چکد اما نمــــــــــــــــــــــــــــــــیدانم
که‌ آن بــــــــــــــــــیدادگر گوشی به‌ فریــــــــــــادم کند یا نه‌