كورته چیرۆك
"پیاوه‌كه"
نووسینی به سوێدی: ئارام ئیسماعیلی
وه‌رگێڕان بۆ سه‌ر كوردی: ئاشق
پیاوه‌كه دانیشتبوو و به‌شێوه‌یه‌ك له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌وه ده‌یڕوانیه ده‌رێ، ده‌تگوت ئینسانێكی سه‌رده‌می غارنشینی یه كه له شتێكی نوێ یان له ده‌عبایه‌كی سه‌یر ده‌ڕوانێ. حاڵه‌تی روخساری وه‌ك هیچ شتێكی سه‌ر ئه‌م دنیایه نه‌ده‌چوو. ئه‌وحاڵه‌ته حاڵه‌تێكی خه‌ماوی، هێد‌ی و هه‌ر له‌وكاته‌ش داڕاماو و ته‌ماوی بوو. جار به جار له چاوه‌كاڵه‌مه‌نده‌كانی یه‌وه دڵۆپ دڵۆپ فرمێسك ریزیان ده‌به‌ست، راست وه‌ك ئه‌و دڵوپه بارانانه‌ی له هه‌وره ڕه‌شه‌كانه‌وه به سه‌ر ئه‌وشاره‌ی جاران ئارام و ساو و بێ ده‌نگه دا ده‌ڕژانه خوار. بارانیكێ توند ده‌باری. ته‌نیا كه‌سانێك كه له ده‌ره‌وه بوون، سواڵكه‌ره پیره‌كان و منداڵه بێ ماڵ و حاڵه‌كان بوون. پیاوه‌كه ئه‌وانی ده‌دی. ده‌مێك بوو له ئێش و ئازاره‌كانی خۆی هه‌ڵبڕابوو و ژانی هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانیی ئه‌و به‌سزمانانه كه كۆمه‌ڵ ئاوڕی وه‌سه‌ر نه‌ده‌دانه‌وه و كه‌س نه‌بوو ده‌ستیان بگرێ، هه‌موو هه‌ناوی ده‌رزی‌ئاژن ده‌كرد.
سه‌عات دووی پاشنیوه‌ڕۆ بوو و ئێستا كاتی ئه‌وه هاتبوو ده‌رمانه به‌زیادنه‌بوه بێتامه‌كه‌ی بخوا، كه ئه‌و به‌ته‌واوی لیێ بێزار بوو و له‌وه تا ده‌و كونه نا خۆشه‌یان خزاندبوو، به سه‌ری دابڕا بوو بیخوا. ئاخێكی ساردی هه‌ڵكێشا، ئاخێكی ناهومێدانه‌ی قووڵ، پاشان له سواڵكه‌رێكی روانی كه هه‌وڵی ده‌دا خۆی له په‌نا گوێسوانه‌ی ماڵیك حه‌شار بدا و له‌شی كز‌و شه‌كه‌تی خۆی له ته‌ڕبوون بپارێزێ. دڵی به دیتنی ئه‌و نابه‌رابه‌ری و سته‌مه كه له‌و دیمه‌نه دا ره‌نگی ده‌داوه ده‌گوشرا و ده‌تگوت خه‌نجه‌ری ده‌هه‌ناوی ڕۆ ده‌كه‌ن به‌ڵام خۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی نه‌بوو و هیچی پێ نه‌ده‌كرا، یان نا،... به‌راستی ده‌یتوانی شتێك بكا؟!
له‌وانه‌یه ئه‌و بتوانێ یارمه‌تی یه‌ك به‌و نه‌داره بكا، كه ئا ئێستا به به‌رچاوی‌یه‌وه له ژێر گوێسوانه‌ی ئه‌و خانوه خۆی گرمۆڵه كردوه و هه‌ر نه‌بێ نه‌ختێك رووناكایی بخاته رۆژی تاریكی ئه‌وه‌وه، یان هه‌وڵێكی بۆ بدا به‌ڵكوو له ماڵی پیران ڕێی بده‌ن هه‌ر نه‌بێ جاروبار له‌وێ خۆی گه‌رم كاته‌وه، نه‌ختێك بحه‌سێته‌وه و پاروه نانێك بخوا. هه‌زار جۆره بیر‌و رێگای یارمه‌تیدانی به‌مێشك دا ده‌هات، به‌ڵام تاقه یه‌كێكیانیشی پێ جێ به جێ نه‌ده‌كرا. هه‌روا ئارام و بێ ده‌نگ له به‌ر په‌نجه‌ره‌كه دانیشتبوو و له مرۆڤه هه‌ژاره‌كانه‌وه ڕامابوو.
كاتێك هاتن ده‌رمانه‌كه‌ی بده‌نێ، ویستی مل نه‌دا و نه‌ی خوا، نه‌ی ده‌ویست چیدی ئه‌و تامه ناخۆشه بچیژێ، به‌ڵام وه‌ك جاران به زۆری ده‌زاریان كرد‌و پێیان قووت دا.
ئیدی هه‌ودای بیری پیاوه‌كه پسا. په‌رستاران له سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی خۆی رایانكێشا و ماوه‌یه‌ك درێژیان كرد. دواتر وه‌ك ئیفلیجان، بێ جووڵه له سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی كه‌وتبوو. ئه‌وه وه‌زعێكه كه هه‌رچه‌ند پیاوه‌كه پێی را نه‌هاتوه، لێكدا لێكدا بۆی دووپات ده‌بێته‌وه، له‌و جۆره كاتانه‌دا كه ئه‌و ناتوانێ بجووڵێ، بیری بۆ سه‌رده‌می لاوه‌تیی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌و كاتانه‌ی بابی لێی ده‌دا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و ده‌وره‌ی نایه‌ته‌وه پێش چاوی.
خه‌یاڵی ته‌نیا به‌و هه‌ژاره بێ ماڵ و حاڵانه‌وه خه‌ریكه كه له‌ژێر ڕێژنه‌ی بارانه‌كه دا وه‌ك باڵنده‌یه‌كی ته‌ڕی لێقه‌وماو به دوای كه‌لێن یان په‌سیوێكی‌ژێرگوێسوانه‌یه‌ك دا ده‌گه‌رێن. ئه‌و پرسیاره دایم له مێشكی دا ده‌نگ د‌ه‌داته‌وه: "بڵێی به شێوه‌یه‌ك بتوانم یارمه‌تی یان بكه‌م؟"
•••••••
ئالیكس له‌ده‌رگای ماڵی پیران نیزیك بۆوه. ئه‌و پاكه‌تێكی زه‌ردی ده‌بن هه‌نگڵی دا بوو. دیار بوو زۆری ئاگا له پاكه‌ته‌كه‌یه و ده‌تگوت پارچه زێڕێكی پێیه. توند توند به بن هه‌نگڵی‌یه‌وه ده‌گوشی و لێكدا لێكدا وه‌ك ئه‌وه‌ی ترسی بێ نه‌كا لێی بكه‌وێ، ئاوڕی ده‌داوه و چاوی لێ‌ده‌كرد. ژوور‌ی ڕێنوێنی و زانیاریی ماڵی پیران له دیوی نێوه‌وه، له نیزیك ده‌رگای ماڵه‌كه‌هه‌ڵكه‌وتبوو. ئالیكس له‌به‌ر ده‌ربیجه‌ی دیواره شوشه‌كه‌ی ژوور‌ی رێنوێنی راوه‌ستا. ژنێك كه له ژووره‌كه دانیشتبوو. ژنه پرسیاری لێ كرد:
ــ كارت به كێیه! هاتووی كاسێك ببینی؟
ئالیكس وه‌ڵامی دایه‌وه:
_ده‌مه‌وێ ئاغای جاك ئاندرسۆن ببینم.
ژنه چاوی به‌رداوه و له حاڵێك دا ته‌مه‌شای ته‌خته‌ی پێش ده‌ربیجه‌كه‌ی ده‌كرد گوتی:
_ ئاغای ئاندرسۆن؟... زه‌حمه‌ته كه‌سێك به ناوی جاك ئاندرسۆن لێره هه‌بێ، نا، نه‌خێر كه‌سێك به‌و ناوه لێره نیه.
ئالیكس سه‌ری سوڕما. "شتی وا نابێ!... باوه‌ڕ ناكه‌م به هه‌ڵه هاتبمه ئێره". ویستی ژنه‌كه حاڵی بكا كه ئاغای جاك ئاندرسۆن دبێ لێره بێ، له‌و كاته دا به ده‌نگی په‌رستارێك كه له پشت ئه‌و ڕاوه‌ستابوو وه‌خۆهاته‌وه:
_ وادیاره جه‌نابت د‌ەته‌وێ "پیاوه‌كه" ببینی.
ئالیكس زیاتر سه‌ری سوڕما:
_ به‌ڵێ؟ مه‌به‌ستت چی یه؟ نه‌خێر من هاتووم جاك ئاندرسۆنی ببینم.
_ تكایه"جاك ئاندرسۆن"ی له بیر به‌ر‌ه‌وه. ئه‌و د‌ه‌یه‌وێ به"پیاوه‌كه" ناوی به‌رن. هه‌رله‌بناخه‌دا نایه‌وێ ناو و ناسنامه‌یه‌كی هه‌بێ. ئێمه‌ش له به‌ر دڵی وی ته‌نیا به"پیاوه‌كه" بانگی ده‌كه‌ین .ئێستا پێم بڵێ بزانم ده‌ته‌وێ "پیاوه‌كه"ببینی یان نا؟!
_ به‌ڵێ زۆرم پێ خۆشه بیبینم.
_ باشه تۆ هاوڕێ یان خزم وكه‌سی ئه‌وی؟
_ من نه هاوڕێ و نه خزم و كه‌سی ئه‌وم من له لایه‌ن دامه‌زراوی.... وه كه دامه‌زراوێكی گه‌وره‌ی كولتوری فه‌رهه‌نگی یه، هاتووم. ده‌مه‌وێ "پیاوه‌كه" ببینم و هه‌واڵی پێ بده‌م كه‌ئه‌و به بۆنه‌ی كتێب و ئاسه‌واره به نرخه‌كانی خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بیی بردۆته‌وه. ئه‌و خه‌ڵاته سێ میلیۆن كڕۆنیش پووڵ ده‌گرێته‌وه. چه‌كی ئه‌و پووڵه له گه‌ڵ خه‌ڵاتنامه‌یه‌ك كه به ناوی ئه‌وه‌وه‌نووسراوه، ئه‌وه‌تا له‌و پاكه‌ته‌ی بن هه‌نگڵم دایه كه ئه‌من ده‌بێ له لایه‌ن ئه‌و دامه‌زراوه فه‌رهه‌نگی یه‌وه پێشكه‌شی ئه‌و نووسه‌ره گه‌وره‌یه واته "پیاوه‌كه"ی بكه‌م. من بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاتووم.
په‌رستاره‌كه حه‌به‌سا. هێنده‌ی سه‌ر سوڕمابوو، كه چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك نه‌ی توانی قسان بكا. پاشان ئه‌وه‌نده|خۆشحاڵ بوو كه نه‌ی ده‌زانی چ بڵێ و چۆن وه‌ڵامی ئالیكس بداته‌وه. ئه‌و له مێژ بوو كاری خزمه‌ت كردن وئاگاداری كردنی جاك ئاندرسۆنی پێ سپێردرابوو و هه‌ر ئه‌ویش له هه‌موان زیاتر هه‌ستی به ناسۆری ده‌روون و خه‌مه بێ كۆتایی یه‌كانی ئه‌و كردبوو و زگی پێ ده‌سووتا. جاك ئاندرسۆن كه‌ئیدی له لای هه‌موو كاربه‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵی پیران به "پیاوه‌كه" ناسرابوو، هه‌رگیز نه‌ی ده‌ویست له گه‌ڵ كه‌سێك بدوێ وگرێی دڵی خۆی له لا بكاته‌وه. ته‌نیا له گه‌ڵ ئه‌و په‌رستاره، ئه‌ویش جاروبار ، هێندێك قسه‌ی ئاسایی ده‌كرد. هه‌ر كاتێكیش په‌رستاره‌كه ده‌یه‌ویست پرسیارێك سه‌باره‌ت به هۆی خه‌مبار بوونی بكا، ته‌نیا ئه‌و وڵامه‌ی ده‌بیست: "لێمگه‌ڕێ، له كۆڵم به‌وه، چت پێ بڵێم" و ئێستا كه ده‌یدی له‌وانه‌یه به‌و مزگێنی یه‌ی ئه‌و پیاوه پێیه‌تی ، هێندێك ببووژێته‌وه، خۆشحاڵ بوو.
له‌و ماوه‌یه دا كه په‌رستاره‌كه كه‌وتبوه پێش و ڕێگای ژوور‌ی پیاوه‌كه‌ی نیشان ده‌دا، ئالیكس بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه ده‌بێ چۆن ده‌ست به قسه كردن بكا. بڵێ:"سڵاو من له لایه‌ن دامه‌زراوی..." یان بڵێ:"سڵاو ئاغای ئاندرسۆن ئه‌وه شانازییه بۆ من به خزمه‌ت جه‌نابت ده‌گه‌م". یان....،نه‌یتوانی چی دیكه بیر بكاته‌وه چونكه په‌رستاره‌كه له‌به‌ر ده‌رگای ژوورێك راوه‌ستا:
_ فه‌رموو ئه‌وه ژوور‌ی" پیاوه‌كه" یه.
به پته له ده‌رگایان دا. پیاوه‌كه وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، گوێی له ده‌نگی ده‌رگا هه‌ر نه‌بوو. چوونكه بیر كردنه‌وه له‌و منداڵانه‌ی له ده‌ره‌وه له سه‌رمان هه‌ڵده‌له‌رزین، بۆ ئه‌و زۆر گرینگتر بوو. ده‌یزانی ئه‌و به‌سته‌زمانانه زۆر جار هه‌وڵیان داوه بێبه ژوور‌ی ماڵی پیران، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان گه‌رم كه‌نه‌وه‌و شتێك بخۆن. به‌ڵام كارمه‌نده‌كان به چاوی به فرمێسكه‌وه به‌رگری‌یان له هاتنه ژووریان كردووه. بڵێن چی، چی دیكه‌یان له ده‌ست نه‌هاتوه.
سه‌ره‌نجام ده‌رگا كرایه‌وه و پیاوێكی باڵا به‌رزی موو ره‌شی چاو قاوه‌یی، كه كۆت و شاڵوارێكی ره‌شی ده‌به‌ر دابوو و كراواتێكی سووری لێدابوو، وه‌ژوور كه‌وت.
ژاك وه خۆ هاته‌وه و به ده‌نگێكی نزم گوتی؟!
_ چتان ده‌وێ؟
ئالیكس كه تا ئێستاش هه‌ر بیری له‌وه ده‌كرده‌وه چۆن قسه‌كانی ده‌ست پێ بكا گوتی:
_ سڵاو! من ناوم ئالیكس داروینسۆنه و له لایه‌ن‌دامه‌زراوی ئه‌ده‌بی_فه‌رهه‌نگیی"...".وه هاتووم تا خه‌ڵاتێكی شایانت سه‌باره‌ت به‌و كتێبه به نرخ و به‌رزانه بده‌مێ كه تۆ چه‌ند ساڵ زه‌حمه‌تت پێوه كێشاون.
جاك چاوێكی له په‌رستاره‌كه كرد.
_ ساندرا جێ‌مان بێڵه با قسان بكه‌ین.
په‌رستاره‌كه ده‌رگاكه‌ی له سه‌ر پێوه‌دان. بۆ ماوه‌یه‌ك بێ ده‌نگی یه‌كی ناخۆش باڵی به سه‌رژووره‌كه دا كێشا. ئالێكس چاوه‌ڕوانیی ئه‌و بێده‌نگی یه‌ی نه‌ده‌كرد. ده‌تگوت له‌شی بۆته پارچه سه‌هۆڵیك و به عه‌رزه‌كه‌وه به‌ستوویه‌تی.
- ئاوا، سه‌ره‌نجام ئه‌و هه‌موو كتێبانه‌نه‌ی كه‌من ساڵانێكی زۆر پێیانه‌وه ماندوو بووم، بوون به هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵات بكرێم؟!
-له مێژ بوو دامه‌زراوی ئێمه تۆی بۆ ئه‌م خه‌ڵاته له به‌ر چاو گرتبو، و چاوه‌ڕوانی بارودۆخی گونجاو بووین، ئێستا من لێره‌م و ئه‌وه بۆ من شانازیی یه‌كی گه‌وره‌یه كه وه‌ك نۆێنه‌ری دامه‌زراوه‌كه‌مان چاوم به تۆ ده‌كه‌وێ و ئه‌م خه‌ڵاته‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
جاك بێ ده‌نگ بوو. چاوی ده‌چاوی ئالیكس بڕی و ئه‌مجار كوڵێكی توند گرتی. فرمێسكه‌كانی وه‌ك دڵۆپ دڵۆپ به سه‌ر روومه‌ته زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی دا رژانه خوار.
- ئه‌وه چی یه ئاغای ئاندرسۆن، توخوا بۆ ده‌گری؟ بۆ ناره‌حه‌تی؟!
چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كی پێ چوو تا جاك ئارام بۆوه و توانی قسه بكا:
-- من زۆر له‌مێژ بوو چاوه‌ڕوانی ئه‌و ده‌لاقه روونه بووم. ئێستا نازانم چۆن هه‌ستی خۆم ده‌رببڕم. ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ بیڵێم له وشه‌و رسته‌ی ئاسایی دا جێی نابێته‌وه. چه‌ند ساڵه كچه‌كان و كوڕه‌كانم هه‌ر لێشیان نه‌پرسیوم. سێ ساڵ پێش ئێستا خێزانم مرد و به ته‌نیای به‌جێ هێشتم. دوای ئه‌وه نه‌خۆش و سیس و كه‌له‌لا له‌و گۆشه‌یه‌ی ماڵی پیران خزاوم و هه‌زار جار ئاره‌زووی مه‌رگم كردووه. هیچ شتێك له‌و دنیایه نه‌مابۆوه كه دڵی پێ خۆش كه‌م وبه ژیان هیوادارم كا. به‌ڵام تۆ ئێستا هیوای ژیانت له من دا زیندوو كرده‌وه.
ئالیكس نه‌ی ده‌زانی بڵێ چی ؟! به‌سه‌رهاتی ئه‌و نووسه‌ره گه‌وره‌یه ئه‌وی په‌شێو و خه‌مبار كردبوو.
_ من زۆر به‌خته‌وه‌رم كه تۆ ئێستا هه‌ست به رووناكیی ژیان ده‌كه‌ی و به داخم كه دوای خێزانت هه‌ست به‌و هه‌موو ته‌نیایی یه ده‌كه‌ی. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین ته‌نیا ئه‌مه‌گناسی یه‌كه كه له به‌رامبه‌ر خزمه‌ته‌كانی تۆ دا شتێكی وا نیه. له بیرم چوو عه‌رزت بكه‌م، خه‌ڵاته‌كه‌ت سێ میلێۆن كڕۆن پووڵیشی له گه‌ڵه كه هه‌ر ئێستا چه‌كه‌كه‌ی ده‌ده‌مه خزمه‌تت.
جاك چوو بۆ لای ئالیكس. راست وه‌ك ئه‌وه كه كوڕی خۆی بێ و هاتبێته سه‌ردانی له باوه‌شی گرت و گوتی:
_ گه‌لێك سوپاس. به‌ڵام،.... به‌ڵام پیره‌پیاوێكی وه‌ك من ئه‌و هه‌موو پووڵه‌ی بۆ چی یه؟! به راستی من چ له‌و پووڵه بكه‌م؟
_ نازانم ئاغای ئاندرسۆن. چۆنی بۆ خۆتان پێتان باشه وای لێ بكه‌ن .
جاك هێندێك ڕاما. پاشان بۆ لای په‌نجه‌ره‌كه چوو وجارێكی دیكه له بێ ماڵ وحاڵ و بێ ئه‌نواكانی ڕوانی. كه ڕووی وه‌رسووڕانده‌وه، نیگای گۆڕابوو. حاڵه‌تی چاوه‌كانی له‌بڕیارێك ده‌دوان كه له ناخی ده‌روونی ئه‌و گه‌وره پیاوه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت و سوكنایی و رازی بوونی پێ ده‌به‌خشی. دوای بێ ده‌نگی یه‌كی كورت به بزه‌یه‌كه‌وه رووی ده ئالیكس كرد و گوتی:
_ ئێستا به‌وردی ده‌زانم ئه‌و پووڵه‌ی چ لێ بكه‌م. ده‌بوو ئه‌وكاتانه‌ی كه ساغ و ده‌وڵه‌مه‌ند بووم زۆر جار ئه‌و كاره‌م كردبا.