یادی شه‌هیدانی کاره‌ساتی"میکۆنۆس"، دوکتور سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی، فه‌تاحی عه‌بدولی و هومایوونی ئه‌رده‌ڵان زیندوو ڕاده‌گرین.(میكۆنۆس پێناسه‌ی ئاشكرای تێرۆریست بوونی ده‌مڕاسته‌کانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه)ساڵانێكی زۆر پێش كاره‌ساتی تێرۆریستیی یازده‌ی سێپتامبری 2001، كه په‌یكه‌ری گه‌وره هێزێكی وه‌ك ئه‌مریكای ڕاتڵه‌كاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ی تێ‌گه‌یاند كه برینی ئه‌و دیارده دزێوه چه‌ند به‌ژانه و وای لێ‌كردن كه وه‌بیری هه‌نگاونانی به په‌له بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵی و تۆڵه سه‌ندنه‌وه بكه‌ون،
زۆر پێش ئه‌وه‌ی كه تێرۆریزم له پڕ و له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه دا ببێته سه‌ر تیتری باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژنامه و ته‌له‌ویزیۆن و هه‌موو ڕاگه‌یه‌نه‌گشتییه‌كانی جیهان،
زۆر پێش ئه‌وه‌ی كه كۆڕ و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یییه‌كان و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تی، كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستییه‌كانی سه‌رانسه‌ری جیهان ئاوا به جیددی مه‌سه‌له‌ی تیرۆریزم وه‌ك مڵۆزمێكی ترسێنه‌ر و سامناك بۆ كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی و" نه‌زمی نوێی جیهان" بخه‌نه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه و وه‌بیری چاره‌سه‌رێك بۆ كزكردن و له‌نێوبردنی بكه‌ون و سه‌ره‌نجام ده‌یان ساڵ پێش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته گه‌وره و چووكه‌كانی جیهان و به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا و ڕۆژاوا به هه‌وڵ بده‌ن خه‌باتی هاوبه‌ش به دژی تێرۆریزم بكه‌نه بابه‌تێكی هه‌ره گرینگ بۆ هاوكاری و ڕێوشوێنی بۆ دابنێن،
به‌ڵێ زۆر پێشتر و هه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاخونده‌كان له ئێران دا، خه‌ڵكی كوردی كوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، گوتیان كه: "ئه‌ی هاوار خه‌ڵكی جیهان! كۆمه‌ڵی پێشكه‌وتووی مرۆڤایه‌تی! ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵده‌سووڕێنن، تێرۆریست په‌روه‌رن و له‌سه‌ریه‌ك ماهیه‌تی ئه‌و نیزامه‌ش تێرۆرخواز و ئینسان كوژه!" به‌ڵام ئه‌و هاوارانه که‌متر گوێیان درایه.
رێژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ستی به قه‌ڵتوبڕكردنی خه‌ڵك كرد، به كۆمه‌ڵ خه‌ڵكی نه‌یاری سیاسه‌ته‌كانی خۆی له‌سه‌رانسه‌ری ئێران گولـله‌باران كرد، هه‌ر له كوردستانی ئێران كاره‌ساتی نه‌ورۆزی خوێناویی سنه، بۆمبارانی سه‌قز و سه‌رده‌شت و مه‌هاباد، قه‌تڵوعامی قاڕنێ، قه‌ڵاتان، سه‌روكانی وهه‌زاران جینایه‌ت و كرده‌وه‌ی تێرۆریستیی دیكه‌ی خولقاند. هه‌موو جارێكیش خه‌ڵكی قوربانیی تێرۆری كۆماری ئیسلامی هاواریان كرد و داوایان كرد كه كۆمه‌ڵی پێشكه‌وتووی مرۆڤایه‌تی به ده‌نگیانه‌وه بێ و پشتیوانی‌یان لێ بكا، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگانه كه‌متر بیستران و كه سیش ئاوڕێكی به ڕاستی له‌و داوایانه نه‌دایه‌وه.
ئه‌و كه‌مته‌ر خه‌مییه‌ی جیهانی ده‌ره‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیی تا ئه‌و ڕاده‌یه ڕژد كرد كه ئه‌و جار ده‌ستیان به تێرۆركردنی نه‌یاره سیاسی یه‌كانی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی ئێرانێش كرد و تیمه تێرۆریستی یه‌كانی ڕێژیم وڵاتانی ده‌ره‌وه‌شیان كرده مه‌یدانی ڕمبازیی خۆیان و ده‌یان ناودار و هه‌ڵسووڕی سیاسیی نه‌یاری ئه‌و ڕێژیمه‌یان له پێش چاوی به ڕواڵه‌ت ئاواڵه و به دێمۆكڕاسی و عه‌داڵه‌ت پشكوتووی ده‌سه‌ڵاته‌گه‌وره‌كانی دنیا، كۆڕوكۆمه‌ڵه‌نێونه‌ته‌وه‌یییه‌كان و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان تێرۆر كرد.
پیاو حه‌ق بڵێ، كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه كگرتوه‌كان په‌یتا په‌یتا حكوومه‌تی ئێرانی له سه‌ر لادان له بناخه نێونه‌ته‌وه‌یییه‌كانی مافی مرۆڤ مه‌حكووم ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه هیچ چه‌شنه سزایه‌كی به كرده‌وه‌ی ئه‌وتۆی له‌پشت نه‌بوو، كه ببێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته له تێرۆر و بچووكترین شوێنی له سه‌ر ڕه‌فتار و كرداری به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ڕێژیمه نه‌بوو. ئه‌وان به پێی ویستی خۆیان جووڵانه‌وه، به‌رنامه‌كانیان دابه‌زاند و هه‌رگیزبایه‌خیان بۆ ڕێوشوێن و په‌سندكراوه نێونه‌ته‌وه‌یییه‌كان دانه‌نا.
ساڵی 88 ،كاتێك دوكتور قاسمـلوو، سیاسه‌تزانی گه‌وره‌ی كورد و سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران له سه‌ر مێزی وتووێژ تێرۆر كرا، هه‌رچه‌ند ڕوون و ئاشكرابوو كه هه‌ر ئه‌و به ناو دیپـلۆماتانه كه "وتووێژ"یان له‌گه‌ڵ دوكتور ده‌كرد، خودی تێرۆریسته‌كان بوون و به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گریش له‌و پێوه‌ندییه دا به ده‌سته‌وه بوو، دادگای ئوتریش حه‌ق و عه‌داڵه‌تی خسته پێناوی سات و سه‌ودای ئابووری و سیاسی و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته له به‌رامبه‌ر قازانجی ئابووریی خۆی دا نه‌ك هه‌ر تێرۆریسته‌كانی سزا نه‌دا، به‌ڵكه ڕێگاشی بۆكردنه‌وه كه به بێ ده‌ردی سه‌ر و به ئاسووده‌یی بگه‌ڕێنه‌وه ئێران و سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه و داوای حیزبی دێمۆكڕات و زۆرمرۆڤی حه‌قخواز و ڕێكخراوی لایه‌نگری مافی مرۆڤ، هه‌ر ئاوڕیشی نه‌دایه‌وه سه‌ر په‌روه‌نده‌ی تێرۆره‌كه و به‌مجۆره مه‌ودای به ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕایه‌ڵكه تێرۆریستییه‌كانی دا كه به‌رنامه‌كانیان سه باره‌ت به له نێوبردنی نه‌یاره‌كانی خۆیان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له" فه‌زای له باری ده‌ره‌وه" درێژه بده‌ن. ئه‌و "فه‌زا له‌باره" كه له‌سایه‌ی پێوه‌ندیی بازرگانییه‌وه بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران پێكهاتبوو، وه‌ك پێشتر باسمان كرد، بوو به هۆی تێرۆركرانی ده‌یان تێكۆشه‌ری سیاسیی كورد وئێرانی كه ئه‌گه‌ر فه‌زای ڕه‌خساوی ئورووپا نه‌بوایه، به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌رگیز نه‌یانده‌توانی ئاوا سووك و هاسان بیانكوژن و به قه‌ولی خۆیان له "شه‌ڕ"ی وان ئاسووده‌بن. به ڕاستی له‌نێوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی هه‌شتاوه بار‌و دۆخه‌كه وای لێهاتبوو، كه په‌نابه‌رێكی ئاساییش – مادام ڕێژیمی ئێرانی خۆش نه‌ویستبایه- له گیانی خۆی دڵنیا نه‌بوو. كه‌سێكت به ته‌واوی نه‌ناسیبا، نه‌تده‌توانی خۆتی پێ بناسێنی و ژماره ته‌له‌فۆن و شوێنی ژیانی خۆتی پێ بڵێی. هێشتا هه‌واڵی تێرۆركرانی هه‌ڵسووڕێكی سیاسی له گۆشه‌یه‌كی ئورووپا كۆن نه‌ده‌بوو، كه له شوێنێكی دیكه هێرشێكی ڕه‌شه‌كوژیی تازه بۆ سه‌ر مرۆڤێكی سیاسیی دیكه ده‌قه‌وما. عه‌زیای تێرۆری ئه‌و ڕێژیمه ته‌نانه‌ت نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندیشی وه‌پاش نه‌ده‌دان. سه‌یریش ئه‌وه بوو كه سه‌ره‌ڕای دیاربوونی شوێنپێی ڕایه‌ڵكه‌ی تێرۆری كۆماری ئیسلامیی ئێران- لانی كه‌م له‌زۆربه‌ی ئه‌وڕووداوانه‌دا-، پیاوكوژه‌كان قیت‌وقنج بۆی ده‌رده‌چوون و له تۆڕی سزا و عه‌داڵه‌ت - كه له‌و وڵاتانه زۆر شاش و هه‌راو بوو - نه‌ده‌كه‌وتن.
كاره‌ساتی میكۆنۆس، دژكرده‌وه‌ی ده‌زگای پۆلیسی ئه‌ڵمان ، ڕه‌وتی به‌ڕیوه‌چوونی دادگا و سه‌ره‌نجام پێڕاگه‌یشتن و ده‌ركردنی بڕیاری دادگا، هه‌ركامه به به‌شی خۆی و هه‌مووی ڕووداوه‌كه‌ش له سه‌ر یه‌ك نوخته گۆڕانێك بوون كه جـلكی ڕیا و سات‌و سه‌ودا یان له‌له‌شی تێرۆریزمی كۆماری ئیسلامی داڕنی و به شێوه‌یه‌ك خستیانه به‌رچاوی بیروڕای گشتیی خه‌ڵكی جیهان، كه ئیدی به ته‌واوی ماهیه‌تی ڕه‌شی ئه‌و ڕێژیمه ده‌ركه‌وت و ڕیسوا بوو. كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ره‌نجام لێره كـلكی به‌ته‌ڵه‌وه بوو. ئه‌وجار وه‌ك جاره‌كانی پێشوو واده و به‌ڵێنی ئابووری و سات‌و سه‌ودای نه‌هێنی -كه ئه‌و زۆریان پێ پشتئه‌ستوور بوو - به فریایه‌وه نه‌هاتن. به‌ڕێوه‌به‌رانی پـله‌سه‌رووی ڕێژیمی ئێران كه‌پێشترگه‌ڵاڵه‌ی تێرۆركردنی دوكتورشه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانییان په‌سند كردبوو و ده‌ستووری به‌ڕێوه‌بردنییان دابوو، ئه‌وجاریش ده‌یانه‌ویست هه‌ر ئه‌و فڕ و فێڵه به كار بێنن كه له كاتی تێرۆركردنی دوكتور قاسمـلوو سكرتێری پێشووی حیزب دا به كاریان هێنابوو. ده‌سبه‌جێ دوای قه‌ومانی كاره‌ساته‌كه ڕایانگه‌یاند كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستی ئه‌وان له و جینایه‌ته دا نیه و ته‌نانه‌ت باڵوێزخانه‌ی ڕێژیم له ئه‌ڵمان به ده زگای پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ی ڕاگه‌یاند كه ئاماده‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی تێرۆریسته‌كان هاوكاریی پۆلیس بكا. ئه‌وه له حاڵێك دا بوو كه له پشتی په‌رده‌دا هه‌وڵدانێكی چڕ و پڕیان بۆ پووشبه سه‌ركردنی ڕووداوه‌كه ده‌ست پێكردبوو و تا ڕاده‌یه‌كی زۆریش دڵنیا بوون كه ئه‌وجاریش به واده و به‌ڵێنی بازرگانی ده‌توانن ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان چه‌واشه بكه‌ن و نه‌هێڵن دادگا ئه‌ركی خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێ. به‌ڵام سیستیمی قه‌زایی و ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمان هه‌ر زۆر زوو نیشانیان دا كه ناكه‌ونه ژێر شوێنه‌واری فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی ئه‌و ڕێژیمه و سه‌ربه‌خۆیی و پڕێنسیپی قه‌زایی خۆیان ده‌پارێزن. ئه‌وه‌بوو كه زۆر به جیددی ئه‌ركی خۆیان بۆ دۆزینه‌وه و سزادانی قاتڵه‌كان درێژه پێدا كه ئاكامه‌كه‌ی خستنه‌ڕووی چۆنیه‌تی و ڕاستیی ڕووداوه‌كه، ناساندنی تاوانباران و مه‌حكووم كردنیان بوو. ئه و دادگایه ڕوونی كرده‌وه كه ماكه‌ی ڕه‌شه‌كوژی له‌تاران و له نێو به‌رپرسه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕێژیم دایه و به و پێیه‌ش دنیا تێگه‌یشت كه له ڕاستی دا به رپرسی سه‌ره‌كیی ئه‌و ڕه‌شه‌كوژییانه هه‌ر ده‌مڕاسته‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆیانن.
له‌و پێوه‌ندییه و له په‌ڕاوێزی دادگای مێكۆنۆس دا چه‌ند خاڵ هه‌ن كه به بڕوای من جێگای سه‌رنجن و به جێیه قامكیان له سه ر دابنرێ:
یه‌كه‌م: هه‌نگاوی وشیارانه، ئازایانه و بێلایه‌نانه‌ی دادگا و پۆلیسی ئه‌ڵمان و ڕاگرتنی سه‌ربه خۆیی قه‌زایی له سه‌رانسه‌ری ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه وبڕیاردان دا وه‌ك شانازییه‌كی مێژوویی بۆ ده‌زگای قه‌زایی و گه‌لی ئه‌ڵمان ده‌مێنێته‌وه.
دووهه‌م: شك له‌وه‌دا نیه نه‌ته‌وه‌ی كورد به گشتی هه‌تا هه‌تایه به منه‌تباری و ڕێزه‌وه یادی قازییه‌كان و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی په‌روه‌نده‌ی مێكۆنۆس ده‌كاته‌وه كه دیفاعیان له سه‌ركه‌وتنی حه‌ق و ڕاستی كرد و به‌و شێوه‌یه نه‌یانهێشت خوێنی شه‌هیدانی بێڕلین له ژێر په‌رده‌ی ڕیا، فێڵوته‌ڵه‌كه و ساتوسه‌ودای كۆماری ئیسلامی دا ون بێ.
سێهه‌م: لایه‌نی دیار و به‌رچاوی دادگای مێكۆنۆس هه‌روه‌ك هێندێك كه‌سی دیكه‌ش ئیشاڕه‌یان پێكردوه، ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی تاوانێكی ئینسانكوژیی ئاسایی و سزادانی تاوانبار یان چه‌ند تاوانبار نیه، به‌ڵكوو له بناخه دا داستانی هاتنه گۆڕی چه‌وساوه‌یی و مه‌زلوومیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورده، كه ڕوڵه‌كانی ته‌نیا به تاوانی خه‌باتكردن بۆ مافی ئینسانیی خۆیان به شێوه‌ی جۆراوجۆر سه‌ركوت و تێرۆر ده‌كرێن. له دادگای بێرلین دا كۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێبه‌ره‌خوێنمژه‌كانی له لایه‌ك و گه‌لی كورد و حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران له لایه‌كی دیكه‌وه له به‌رامبه‌ر یه‌كتر دا ڕاوه‌ستابوون. دادگای بێرلین به ڕوونكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تیی كاره‌ساته‌كه و ده ركردنی بڕیاری عادڵانه‌ی خۆی، به كرده‌وه به شێكی گه‌وره‌ی له مه‌ینه‌ت و ڕه‌نجی گه‌لی كورد خسته پیش چاوی بیروڕای گشتیی جیهان و نیشانی دا كه ئه‌و گه‌له چه‌ند به ئاشكرا ناحه‌قی لێده‌كرێ و له ژین بێبه‌ش ده‌كرێ.
چواره‌م: كاره‌ساتی مێكۆنۆس ده‌رسێك و ئه‌زموونێكی بۆ ڕێبه‌رانی کورد تێدایه كه پێشتریش وبۆ وینه ده‌بوایه له ڕووداوی سامناكی شه‌هیدكرانی بـلیمه‌تی كورد دوكتور قاسمـلووه‌وه فێری بووبان وئیدی دوژمن نه‌یتوانیبا ئاوا سووك و هاسان له نێویان به‌رێ. گومان له‌وه‌دا نیه كه شه‌هید دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی له به‌كارهێنانی ڕێوشوێنی هێمنایه‌تی دا كه‌مته‌رخه‌مییان كردبوو. با ئه‌و جار له‌بیرمان بێ كه‌ئه‌و ئه‌زموونه به نرخێكی یه‌كجار گران وه‌ده‌ست هاتوه. كه‌وایه باتێکۆشه‌رانی ڕێگای ڕزگاریی گه‌لی ئێمه به ڕاستی ڕه‌چاوی که‌ن و له هیچ هه‌ل و مه‌رجێك دا له فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی دوژمن خافڵ نه‌بن.