كێ ده‌ڵێ كورد مردوه؟!
دوای ئیمزا كرانی به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی كاتیی عێراق، خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستانی داگیركراوی به‌شی ئێرانیش هاوكات له‌گه‌ڵ خوشك‌و براكانیان له باشووری كوردستا‌ن ڕژانه نێو مه‌یدان و شه‌قامه‌كانی شار و ده‌ستیان به جێژن و شادی كرد. له هه‌موو شاره‌كان و به تایبه‌ت مه‌ریوان، مه‌هاباد، بۆكان، سنه، پیرانشار ـ كه تا ئێستا من ئاگادارم ـ خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر به ڕاستی به نه‌ترسی‌یه‌كی كه‌م وێنه و هه‌ستێكی پاكی نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌وه قاره‌مانانه هاتنه مه‌یدان و به كۆماری ئیسلامی‌یان نیشان دا كه له داواكردنی مافی ڕه‌وا و ئینسانیی خۆیان خافڵ نین وله ئه‌ستاندنی ئه‌و مافانه خۆش نابن. راده و ئاستی به‌شداربوونی خه‌ڵك و هه‌ر له بناخه دا سازكردنی ئه‌و جێژن و خۆپێشاندانانه له زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری شاره‌كانی كوردستا‌ن دا، ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر و گه‌وره و به‌ربه‌رین بوو، كه به بڕوای من دۆست و دوژمنی خافڵگیر كرد.
چۆنیه‌تیی و چه‌ندیی ئه‌و جێژن و خۆپێشاندانانه به شێوه‌یه‌كی خێرا و تا ڕاده‌یه‌كیش به‌ربڵاو، له سایته كوردی‌یه‌كان دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و من لێره دا نامه‌وێ بچمه‌وه سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌به‌سته، به‌ڵام چه‌ند خاڵی جێگای سه‌رنج له په‌ڕاوێزی ئه‌و رووداوه خۆشانه دا هه‌ن، كه له ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی خه‌باتی كوردان دا گرینگی‌یه‌كی تایبه‌تی‌یان هه‌یه و خۆشه ئیشاڕه‌یان پێ‌بكه‌ین.
یه‌كه‌م: دیارده‌یه‌كی یه‌كجار دڵخۆشكه‌ری نوێ له جێژن و خۆپیشاندانی ئه‌مجاره دا ئه‌وه‌یه كه له هه‌موو شاره‌كان خه‌ڵك بێ ئه‌وه‌ی له هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان بترسن، ئاڵای كوردستانیان هه‌ڵگرتوه، به‌رزیان كردۆته‌وه و ته‌نانه‌ت بوێرانه له مه‌یدانه سه‌ره‌كی و گه‌وره‌كانی شاره‌كان چه‌قاندوویانه. ئه‌وه له لایه‌ك نیشانه‌ی چاونه‌ترسیی خه‌ڵكی كوردستا‌ن له ڕێگای هێنانه گۆڕی مافی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆیان دایه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئاستێكی به‌رزی گه‌شه كردنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی و بڕیاری پته‌وی ئه‌و نه‌ته‌وه زوڵم لێ‌كراوه، بۆ وه‌دیهێنانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی ده‌خاته به‌ر چاو و گیانێكی تازه وه‌به‌ر جه‌سته‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌وای كوردستا‌ن، به تایبه‌ت له‌و به‌شه ده‌نێ.
دووهه‌م: دوژمنان هه‌ر له‌و كاته‌وه كه بۆ یه‌كه‌م جار كودستانیان دابه‌ش كرد و هه‌تا ئێستاش كه ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه مرۆف پێی ناوه‌ته سه‌ده‌ی بیست‌ویه‌كه‌م، هه‌میشه هه‌وڵیان داوه خه‌ڵكی كوردستا‌ن وه‌ك خاكه له‌ت‌له‌تكراوه‌كه‌ی كوت‌كوت كه‌ن و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بكرێ لێكیان جودا كه‌نه‌وه. هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش ئاژاوه‌یان له نێو دا ناونه‌وه و ته‌نانه‌ت زۆر جاریش توانیویانه شه‌ڕ و خوێنڕێژی‌یان له نێوان دا دروست بكه‌ن. هه‌مووی ئه‌و هه‌وڵه دزێو و گڵاوانه‌شیان بۆیه بوه كه ئه‌م نه‌ته‌وه‌كۆنه لێك‌هه‌ڵوه‌شێنن و خه‌ڵكه‌كه‌ی له یه‌كتر دڕدۆنگ و بێگانه كه‌ن، كه به‌داخه‌وه جار جار له پێكهێنانی شه‌ڕو كێشه له‌نێوان كوردان دا سه‌ریش كه‌وتوون. به‌ڵام ئه‌و حیسابه‌یان بۆ نه‌كراوه و ده‌و ڕاستی‌یه نه‌گه‌یشتوون كه ئه‌و خه‌ڵكه كه خاوه‌نی مێژوو و بناخه‌یه‌كی كۆنه، به‌و پیلان و هه‌ڕه‌شه و فڕ و فێڵانه لێك هه‌ڵناوێرێ و له‌به‌ین ناچێ. كورد با خاكه‌كه‌شی له‌ت‌له‌ت و داگیركرابێ، هه‌ر یه‌ك گه‌له . له هه‌ر شوێنێك و پارچه‌یه‌كی خه‌م و كۆیله‌تی هه‌بێ ئی هه‌موانه و له هه‌ر به‌شێكیش سه‌ركه‌وتنێك وه‌ده‌ست بێ هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه ده‌گه‌شێنێته‌وه و ئی سه‌رجه‌می خه‌ڵكه‌كه‌یه.
جێژن و خۆپێشاندانی دوێنێ به ئاشكرا و به ته‌واوی ئه‌و هاوپێوه‌ندی‌یه‌ی نیشان دا. ئه‌و خه‌ڵكه خرۆشاوه‌ی دوێنێ له شاره‌كانی كوردستانی ئێران ئاوا به شكۆ و ئازایانه هاتنه مه‌یدان، هاواریان كرد: "كێ ده‌ڵێ كورد مردوه" و له هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ڕێژیمیش نه‌ترسان، به‌ڕوونی نیشانیان دا كه راست وه‌ك خه‌ڵكی دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ست به شادی ده‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتنی پارچه‌یه‌كی ئه‌م خاكه ئی هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌شه.
به ڕاستی كێ ده‌ڵێ كورد مردوه؟!
له كۆتایی دا با ئه‌وه‌ش بڵێم هه‌ر ئێستا پێش ئه‌وه‌ی وتاره‌كه‌م بۆ " هه‌وارگه " به‌ڕێ كه‌م چاوێكم له سایتی "بازتاب" ی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران كرد. جێژن و خۆپێشاندانی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستانی داگیركراوی به‌شی ئێران ئه‌وه‌نده به‌رین و به شكۆ بوه، كه ئه‌وانیش نه‌یانتوانیوه بێده‌نگه‌ی لێ بكه‌ن و هه‌واڵه‌كه‌یان له ژێر سه‌ردێڕی "نائارامیی به‌ربڵاو له شاره‌كانی كوردستانی ئێران" بڵاو كردۆته‌وه. دیاره ئه‌وان به شێوه‌ی خۆیان شته‌كه‌یان باس كردوه. به داخه‌وه شه‌و دره‌نگه و ده‌رفه‌تی وه‌رگێڕانیم نه‌ماوه. بۆخۆتان چاوێكی لێ بكه‌ن، بزانن چۆنیان هه‌واڵه‌كه گێڕاوه‌ته‌وه.