عه‌داڵه‌ت یانی چی؟
تووماس هامماربێری Tomas Hammarbergکه له ساڵه‌کانی 2002 ــ 2005 دا، سکرتێری گشتیی ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی "ئوولۆف پاڵمه" بوه، پێشتر سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی لێخۆشبوو‌ن و نوینه‌ری تایبه‌تیی ڕێکخراوی یووئێن له" کامبووجیا"ش بوه.
تووماس هامماربێری یه‌کێک له شاره‌زاترین که‌سایه‌تییه سوێدییه‌کان له بواری مافی مرۆڤ دایه.
ناوبراو کتێبێکی به ناوی ”Social rattvisa” واته " عه‌داڵه‌تی کۆمه‌لایه‌تی" نووسیوه، که ساڵی 2005 له لایه‌ن "ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ئوولۆف پاڵمه"وه بڵاو کراوه‌ته‌وه. کتێبه‌که وه‌ڵامی بیست پرسیار سه‌باره‌ت به مافه‌کانی مرۆڤی له خۆی دا جێ کردۆته‌وه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی کتێبه‌که‌م زۆر پێ باش بوو، بڕیارم دا به‌ره به‌ره بی‌که‌مه کوردی و هه‌رجاره‌ی وه‌ڵامی پرسیارێک وه‌رگێڕم و له هه‌وارگه‌که‌م دا پێشکه‌شی میوانه‌کانمی بکه‌م. ئه‌گه‌ر به‌خت یار بوو و دوای ته‌واو کردنی وه‌رگێڕانه‌که ده‌رفه‌تی چاپی ته‌واوی کتێبه‌که‌شم بۆ ڕه‌خسا، ئه‌وه باشتر و له‌و بواره‌ش دا هه‌وڵی پێویست ده‌ده‌م.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پرسیاری یه‌که‌م:
عه‌داڵه‌ت یانی چی؟
ئێمه ئه‌و کاته جیاوازیی ڕه‌وا و ناڕه‌وا لێک‌ده‌که‌ینه‌وه که کرده‌وه‌یه‌کی ناڕه‌وامان ده‌رباره کرابێ، به‌ڵام داخوا کۆمه‌ڵێک که بناخه‌ی له سه‌ر سیستێمێکی عادڵانه دامه‌زرابێ، ده‌بێ چۆن بێته به‌رچاو؟
وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پرسیاره که نێوه‌رۆکێکی زۆر ئیدیۆلۆژییانه‌ی هه‌یه، دژواره. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه سه‌دان ساڵه له وڵاتی ئێمه و له وڵاتانی دیکه‌ش بۆته به‌ستێنی باسه سیاسییه‌کان، به بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێکی ڕوونی بۆ دۆزرابێته‌وه.
کاتێک منداڵ بووین، ئه‌و پرسیاره‌مان بۆ وێنه له کاتی دابه‌شکردنی کێکی خامه‌دار دا بۆ ده‌هاته پێش. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وکات {پێش ئه‌وه‌ی کێکه‌که دابه‌ش بکرێ} نه‌مانده‌زانی کێ کامه له‌ت له کێکه‌که‌ی وه‌به‌ر ده‌که‌وێ، ده‌مانگوت ده‌بێ له‌ته‌کان تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ده‌کرێ وه‌ک یه‌ک بن، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی له کۆتایی دا بچووکترین له‌تی پێ‌ده‌بڕا، به‌شێکی باشی هه‌ر وه‌به‌ر ده‌که‌وت، چونکه جیاوازیی به‌شه‌کان زۆر که‌م بوو.
فه‌یله‌سووفی ئه‌مریکایی "جۆن ڕۆڵس " مێتۆدێکی له‌و شێوه‌یه‌ی له تێئۆریی سه‌رنجڕاکێشی خۆی دا سه‌باره‌ت به "عه‌داڵه‌ت" به کار هێناوه. ئه‌ویش مۆدێلێکی ئه‌وتۆی سه‌باره‌ت به وه که چۆن ده‌بێ کاره‌کان، حه‌قده‌سته‌کان و مووچه‌کان دابه‌ش بکرێن، وه‌به‌ر چاو گرتوه. به‌ڵام ئه‌و کاته له مۆدیلی ئه‌و دا پێشبینی نه‌کراوه کێ ده‌بێ چیی بدرێتێ.
مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌ڵ زۆر له کێکه خامه‌داره‌که پێچراوه‌تر و ئاڵۆزتره. ڕۆڵس ده‌ڵێ هێندێک له جیاوازییه‌کان به ئاشکرا پێویستن. خه‌ڵک مه‌ودایان له گه‌ڵ یه‌کتر زۆره. بارودۆخی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ، توانا و چاوه‌ڕونییه‌کانیان جیاوازه و پێداویستییه‌کانیشیان وه‌ک یه‌ک نیه. به‌ڵام جیاوازییه‌کان نابێ له‌وه‌نده زیاتر بن که له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵ دا نه‌گونجێن. ئه‌و جیاوازییانه ته‌نیا ده‌بێ به مه‌رجێک ڕیگا(به بوون)یان پێ‌بدری، که به سوودی ئه‌وانه بن، که له بارودۆخێکی خراپتر دان.
تێئۆریی "عه‌داڵه‌ت"ی "ڕۆلس" تێئۆرییه‌کی ڕادیکاڵه که داوا ده‌کا هێمنایه‌تییه‌کی بنه‌ڕه‌تی بۆ هه‌موو که‌س هه‌بێ و جیاوازییه‌کان سنووردار بن. هێندێک جیاوازیی که‌میش که له کۆمه‌ڵ دا ده‌مێننه‌وه، ده‌بێ له خزمه‌تی سوودی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌ک دا بن.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێ یه‌کسانی له گه‌ڵ ئابووریی بازاڕی کار و ڕه‌وت و چوارچێوه‌ی هه‌ڵسووڕانی ئه‌و بازاڕه دا موتوربه بکرێ. بۆ وێنه له وانه‌یه به قازانجی هه‌موو کۆمه‌ل بێ، ئه‌گه‌ر داهاتی پزیشکێک له راده‌ی نێونجیی داهاته‌کان زیاتر بێ.
ئه‌وه لایه‌نێکی تێئۆریی ڕۆڵس بوو، به‌ڵام ئه‌و به‌و ئاکامه‌ش گه‌یشت که پێویسته پڕینسیپێک له‌و تێئۆرییه زیاد بکرێ. ئه‌و پڕێنسیپه که ده‌ڵێ عه‌داڵه‌ت ئه‌وه‌یه که هه‌موو ئینسانه‌کان هه‌ل و ده‌ره‌تانی وه‌ک یه‌کیان بۆ بڕه‌خسێ که هه‌ر کارێکی پێیان خۆش بوو و هه‌ر شوێن و پۆستێکی کۆمه‌ڵیان ویست، داوای بکه‌ن و له ڕێگای خۆ پێگه‌یاندن و فێربوونه‌وه هه‌وڵی وه‌ده‌ستهێنانی بده‌ن. ده‌بێ ده‌رگا بۆ ئه‌و که‌سانه ئاواڵه بێ، که بۆ وێنه ده‌یانه‌وێ ببنه پزیشک و زانستی پیویست بۆ ئه‌و کاره فێر بن. هه‌موو که‌س ده‌بێ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ بڕه‌خسێ.
بۆ پێکهێنانی ئه‌و ده‌ره‌تانه ئازادی پێویسته. هه‌روه‌ها له‌و پێوه‌ندییه دا پێویسته ئه‌و کۆسپانه‌ی که ڕێگا به‌رته‌سک ده‌که‌نه‌وه، لاببرێن. ده‌بێ ئه‌و ده‌رفه‌ته هه‌بێ که مرۆڤ شکایه‌ت بکا و پێڕاگه‌یشتنیش بکرێ. به‌و شێوه‌یه ڕۆڵس مافی مرۆڤ بۆ هه‌موان شی ده‌کاته‌وه و بانگاوازی بۆ ده‌کا. هه‌ر ئه‌و ماف و ئازادییانه که بناخه‌ی ئۆرگانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان له سه‌ر دامه‌زراوه و ئازادییه کلاسیکه‌کان ده‌خۆ دا جێ ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌روه‌ها ئه‌و مافه‌ش که مرۆڤ ده‌بێ له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژی و بێ‌ڕێزی‌پێکران دا پارێزراو بێ و مافی ژیان له ئاستێکی شیاوی دا هه‌بێ، ده‌گرێته‌وه.
گه‌یشتن به کۆمه‌ڵێک که به ته‌واوی له سه‌ر سیستێمێکی یه‌کسانی به‌راوه‌ردکراو له گه‌ڵ مافی مرۆڤ دامه‌زرابێ، دووره‌ده‌سته، به‌ڵام ئه‌وه گرینگه که ئێمه به‌رده‌وام له‌و ڕێگایه دا و به‌ره‌و گه‌یشتن به ئامانجێکی ئه‌وتۆ هه‌نگاو هه‌ڵینینه‌وه، دژی دیارده ناڕه‌واکان بوه‌ستین و خه‌باتی خۆمان درێژه بده‌ین.
مافه‌کانی مرۆڤ له‌و خه‌بات و تێکۆشانه دا باشترین ڕێنوێن و ڕیشانده‌ری ئێمه‌ن.