کلکی کتکی
● عه‌بباس تۆفیق به فارسی نووسیویه‌تی
● ئاشق کردوویه‌ته کوردی
("عباس توفیق"، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ته‌نزی به‌ناوبانگی "توفیق" ئه‌و کورته چیرۆکه ته‌نزه‌ی پێش شۆڕشی 1979ی ئێران نووسیوه. دواتر من وه‌رمگێراوه و له ژماره 6ی گۆڤاری 26ی سه‌رماوه‌ز، ده‌وره‌ی دووهه‌م، هاوینی ساڵی 89ی زاینی دا چاپ کراوه. تۆفیق له‌و چیرۆکه دا دیارده‌ی به‌رتیلخواردن له نێو ده‌زگای ئیداریی گه‌نده‌ڵی ئه‌و سه‌رده‌م دا ده‌داته به‌ر ڕه‌خنه. وه‌ک ده‌زانین هێشتاش، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی دا، وه‌زعه‌که به گشتی و به تایبه‌ت له‌و باره‌وه، له‌و کات باشتر نیه. بۆیه هێشتاش ئه‌و کورته ته‌نزه له گه‌ڵ ده‌رد و که‌ماسییه‌کانی کۆمه‌ڵی ئێمه نامۆ نیه.)
سه‌وه‌ڕ تازه بێده‌نگ ببوو. ته‌زوویه‌کی سارد هه‌ست پێده‌کرا و جاروبار تاکسییه‌ک به چه‌ند موسافیری سه‌رخۆشه‌وه به شه‌قام دا تێده‌په‌ڕی.
"ئه‌سغه‌ر جه‌للاد"، پاسه‌وانی پۆستی "مه‌یدانی شاپوور" به کڵاوه سورمه‌یی و ده‌ره‌جه پانه به سامه‌که‌ی سه‌رشانییه‌وه، له حاڵێک دا له داخی کێشککێشانی شه‌وی رابردوو و شه‌ونخوونیی کێشانی تا به‌یانی به تووڕه‌ییه‌وه لاقی دهعهرزی ده‌کوتا، قوفڵی دوکانه‌کانی به تاقی ده‌کرده‌وه.
تازه وڵات رووناک ببوو. شه‌قام ورده ورده قه‌ره‌باڵخ ده‌بوو و ئه‌سغه‌ر جه‌للادیش که ده‌یزانی ده‌بێ تا لای نیوه‌ڕۆ له سه‌ر پۆست بمێنێته‌وه، ناڕه‌حه‌ت و ناقایل بوو، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی بۆ ناخۆش بوو که کێشکی شه‌وانه هیچ "خێر و به‌ره‌که‌ت"ێکی تێدا نه‌بوو.
له پڕ ده‌نگی ڕاچله‌کێن و ترسێنه‌ری تۆرمز(ستۆپ)گرتنێکی کت‌وپڕ بیسترا. ماشینێکی سێڕه‌نگ، له نێوه‌ڕاستی جاده‌که پیاوێکی هێلکهفرۆشی به قه‌رتاڵه هێلکه‌وه دوو میتر بۆولاتر فڕێ دا و... ئاغای به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی که مه‌ست و خه‌واڵوو له گه‌ل خانمه سێکرێتێره جوان و دڵڕفێنه‌که‌ی له گه‌ڕان و ڕابواردنی شه‌و ده‌گه‌ڕایه‌وه، به چاوی سوورهه‌ڵگه‌ڕاوه‌وه له ماشێن ده‌رپه‌ڕی.
ــ ... وه‌ی وه‌ی ئه‌ی هاوار پشتم شکا!
ــ سه‌گباب ... بۆچما کوێری؟!
ــ ئه‌ی هاوار ... خۆ ... خۆ..
ــ خۆ و ژه‌هری مار، خۆ چی؟
ــ خۆ من تاوانم نیه. ... ئێوه منتان نه‌دی!
ــ پیاوی گه‌وج ئه‌تۆ ئه‌و ماشێنه زله‌ی منت نه‌دیتوه، چاوت له‌وه‌یه که من، تۆ، واته بسته بنیاده‌مێک، ببینم؟
ده‌نگ ههڵدینێ:
ــ ئه‌رێ پاسه‌وانی پۆستی ئێره کێیه؟ با بێ بزانم!
ئه‌سغه‌ر جه‌للاد چاوی به ژماره‌ی ماشێنه سێرهنگهکه ده‌که‌وێ و به ڕاکردن ده‌چیته پێش.
ــ به‌ڵێ جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ر، نۆکه‌ری خۆت ئه‌سغه‌ر ده خزمه‌تت دایه!
ــ به‌و گه‌وجه‌ی بڵێ گۆڕی گوم کا، به‌یانییه‌ک نه‌بوو ئه‌و حهمباڵانه تووڕه‌م نه‌که‌ن.
ــ به سه‌رچاو قوربان!
ئه‌و جار ڕوو ده‌کاته کابرا:
ــ هه‌سته سه‌گباب ، جا چاو، وه‌ڵڵا پێیوایه کارێکی باشیشی کردوه، له قه‌ستی خۆی ده‌مرێنێ. هه‌سته یاڵڵا زووکه... (ڕاده‌کاته قه‌رتاڵه هێلکه‌که، که هێشتاش هێندێکی تێدا ماون و شه‌قێکی لێده‌دا)
ــ بۆ وا ده‌که‌ی؟ بۆ جنێوان ده‌ده‌ی؟ له کوێی قانوون دا نووسراوه وه‌به‌ر ماشینم دهن و دوایه‌ش جنێوم پێبده‌ن؟
ــ به‌ڵێ؟! قانوون؟! غه‌ڵه‌تی چۆن ده‌کا؟ ... له‌عنه‌ت له بابی ئه‌و که‌سه‌ی ئێوه‌ی ئاوا بێحه‌یا کردوه. هه‌سته گۆڕت گوم که! ...( له‌قه‌یه‌ک ده که‌له‌که‌ی کابرای ده‌کوتێ و ههڵیدهستێنێ). چاو.. سه‌گباب سه‌رتاپێی له‌شی پهنابادێک(1) ناهێنێ، که چی ده‌یه‌وێ خۆی وه‌به‌ر ماشێنی په‌نجاهه‌زار تمه‌نیی(2) ئاغای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییش بدا! کێ ئێوه‌ی ئاوا "له‌خۆبایی" کردوه؟ هه‌ر جارێ ئه‌وه‌نده‌م پێبڵێ به چ حه‌قێک چوویه نێوه‌راستی شه‌قامێک که ماشێنی سێڕه‌نگی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، ها؟!
ئه‌و جار ڕوو ده‌کاته ئاغای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به نیشانه‌ی ڕێزگرتن ده‌ست هه‌ڵدێنی و ده‌ڵێ:
"ــ قوربان ئێوه فه‌رموون! نۆکه‌ری خۆتان به خزمه‌تی ده‌گا.
ــ خوا حافیز!
ــ سه‌رچاوم قوربان!
ماشێنی سێڕه‌نگ گاز ده‌خوا، ویڕهیهکی توندی لێدێ و به خێرایی له وی دوور ده‌که‌وێته‌وه.
*****
کات به‌ره‌به‌ری نیوهڕۆیهیه. "ڕه‌زا"ی کرێکار شه‌که‌ت و ماندوو، به سواری دووچه‌رخه سێتفهنگهکهی(3) له سه‌ر کار ده‌گه‌ڕێته‌وه. له حاڵێک دا نوقمی بیروخهیاڵه، ورده ورده به‌ره‌وماڵ پێداڵ لێده‌دا. له پڕ هه‌ست ده‌کا شتێکی باریک ده‌که‌وێته ژێر تایه‌ی پشته‌وه‌ی دووچه‌رخه‌که و هاوکات قیژه‌ی پشیله‌یه‌ک له پشته‌وه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه. ڕه‌زا راده‌چڵه‌کێ و ئاوڕ ده‌داته‌وه. ده‌بینێ پشیله‌یه‌کی به‌ڵه‌کی قه‌ڵه‌وه کلکی وه‌به‌ر دووچه‌رخه‌که که‌وتوه.
... ئه‌سغه‌ر جه‌للاد که له شه‌وێوه چاوه‌ڕوانی ڕووداوێکی ئه‌وتۆیه بۆ ئه‌وه‌ی بیانوو به که‌سیک بگرێ، ده‌سبه‌جێ هه‌ڵده‌کوتێته سه‌ر ڕه‌زا و لێی ده‌بێته به‌ڵای لابه‌لا.
ــ ڕاوه‌سته بزانم!
ڕه‌زا خۆ گێل ده‌کا و به هیوای ئه‌وه‌ی خۆی ڕزگار کا، وه‌ک ئه‌وه‌ی گوێی لێ نه‌بووبێ، خێراتر پێ له پێداڵ ده‌بزێوێ.
ــ هۆ بێشه‌ڕه‌ف ... ده‌ستووری پاسه‌وانی پۆست به هێند ناگرێ! رانه‌وه‌ستی په‌لت ده‌په‌ڕێنم! ... یاڵڵا ڕاوه‌سته!
ڕه‌زا ناوێرێ زیاتر بڕوا. ڕه‌نگی به ڕووه‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام له حاڵێک دا هه‌وڵ ده‌دا ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ستی دێ، خۆی کۆ کاته‌وه و له سه‌ره‌خۆ قسه بکا، له دووچه‌رخه‌که داده‌به‌زێ.
ئه‌سغه‌ر جه‌للاد چاوی لێ زه‌ق ده‌کا:
ــ پشیله‌ش وه‌به‌ر ده‌ده‌ی و ههڵیشدێی؟
ــ سه‌رکار چم کردوه، ...خۆ ... خۆ ئینسانم نه‌کوشتوه.
ـ سه‌گباب بۆ چما پشیله که‌سایه‌تییه‌کی که‌مه؟! پێتوایه له ئه‌فریقایه ده‌ژی که هه‌رچی پێت‌خۆش بوو به سه‌ر گیانله‌به‌رانی دا بێنی؟! مه‌گه‌ر نازانی ئێمه له‌م وڵاته دا" ئه‌نجومه‌نی پاراستنی گیانله‌به‌ران"مان هه‌یه؟ ئه‌دی ڕادیۆ بۆ کێ، ڕۆژ هه‌تا ئێوارێ ده‌ڵی:
" میازار موری که دانهکـــــــــــــــــش است
که جان دارد و جان شیرین خوش است"
(مێرووی دانهکێش ئازار مه‌ده، چونکه ئه‌ویش گیانی هه‌یه و گیانیش خۆشه‌ویسته)
ــ وه‌ڵڵاهی سه‌رکار من بێ‌تاوانم. تاوانی پشیله‌که بوو که کوتوپڕ له جۆگه‌که‌وه خۆی فڕێدایه نێوه‌ڕاستی جاده‌که.
ــ حه‌رامزاده... پشیله‌ی به‌سته‌زمان چووزانێ که گێژێکی وه‌ک تۆ دووچه‌رخه‌ی لێده‌خوڕێ؟ ئێستا ئه‌من وه‌ڵامی ده‌وڵه‌تێ چۆن بده‌مه‌وه، که له پۆستی من دا پشیله‌یه‌کی به‌سته‌زمان وه‌به‌ر دووچه‌رخه‌ی که‌وتوه؟ یاڵڵا وه‌پێشم که‌وه، ده‌بێ بتده‌مه ده‌ست قانوون.
ــ سه‌رکار گیان، ناکرێ ئه‌مجار، ... ته‌نیا هه‌ر ئه‌مجار بۆ ئه‌م تاوانه بچکۆله‌یه قانوون وه‌به‌رچاو نه‌گری؟
ــ وهڕێکهوه سه‌گباب، شتی وا چۆن ده‌بێ؟ قانوون چۆن پشتگوێ ده‌خرێ؟ ... ده‌بێ هه‌ر ئێستا بتبه‌م تا له دادگه لێت بپرسنه‌وه و ئه‌و کاته‌ی چوارساڵ زیندانیان بۆ بڕیه‌وه، تێده‌گه‌ی که نه‌ک هه‌ر پشیله، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر مێشووله‌یه‌کیش وهبهردهی، سزای هه‌یه.
ــ ئێستا....
ئه‌سغه‌ر جه‌للاد چاوی بریسکانه‌وه و هێندێک نه‌رم بوو.
ــ ئێستا چی؟!
ــ ئێستا ناکرێ به شێوه‌یه‌ک لوتفمان له گه‌ڵ بکه‌ی و نهمانبهی بۆ دادگه؟ پیاوی چاک به، من زۆر له دادگه ده‌ترسم.
ــ که وابوو من خۆم ده‌بێ قانوونت له سه‌ر بهڕیوهبهرم.
ــ باشه سه‌رکار گیان، قسه‌یه‌کم نیه.
ــ ده‌ی قه‌یدێ ناکا، له به‌ر دڵی تۆ ڕێگات ده‌ده‌م هه‌ر لێره جه‌ریمه‌که‌ی به‌ی و ئیدی نه چیه‌ه دادگه. جه‌ریمه‌که‌ی ده‌بێته چل تمه‌نی نه‌غد. یاڵڵا زوو به بیده و له پێش چاوم ون به!
ــ چل تمه‌ن؟! ئاخر سه‌رکار من ته‌نیا کلکی کتکێکم وه‌به‌ر داوه. ...
ــ چاکه بیست تمه‌ن!
ــ کوڕه به قوربانت بم تۆزێک به‌زه‌ییت پێم دا بێ. نیمه.
ــ زۆری له سه‌ر ده‌ڕۆی، ده تمه‌ن.
ــ وه‌ڵڵاهی نیمه. باوه‌ڕم پێبکه ده تمه‌ن حه‌قده‌ستی دوو ڕۆژی منه... ئاخر ده‌بێ خوشکم و دایکیشم به‌خێو بکه‌م.
ــ باشه پێنج تمه‌ن ده‌رێنه. ئیدی له‌وه که‌متر نابێ.
ــ بیللا پێنج تمه‌نیشم نیه.
ــ ئه‌دی سه‌گباب شاییهکت ده گیرفانی دا نیه و له گه‌ڵ قانوونیش به شه‌ڕ دێی؟ یاڵڵا وه‌پێشم که‌وه قاتڵ!...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1 ـ په‌ناباد به‌رامبه‌ری ده شایی، یان نیوه‌ی قرانێک بوو و ئه‌و کات هه‌بوو.
2 ــ په‌نجا هه‌زار تمه‌نی ئه‌و کاته له بیست میلیۆن تمه‌نی ئێستا زۆرتر بوو.
3ــ "سێ تفه‌نگ" مارکی نه‌وعه دووچه‌رخه‌یه‌کی باش و قایم بوو.