مافه‌کان چن؟
● پرسیاری سێهه‌م له کتێبه‌که‌ی "تووماس هامماربێری"
(بۆ زانیاریی زیاتر له سه‌ر کتێبه‌که و نووسه‌ره‌که‌ی بگه‌ڕێوه پێشه‌کیی پرسیاری ژماره 1 )
چونکه مافه‌کان له سه‌ره‌تاوه نه‌بوون و به‌رهه‌می پێکهاتنه سیاسییه‌کانن، که‌وابوو ئه‌و مافانه شتێکن که مرۆف له سه‌ر بوونیان به ماف ساغ بۆته‌وه.
بۆ یه‌که‌م جار مافه‌کانی مرۆڤ به نووسراوه له ڕاگه‌یه‌ندراوی ساڵی 1948ی یووئێن دا هاتن. ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه ڕۆژی ده‌ی دێسامبری ساڵی 1948، له لایه‌ن کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، ده‌رکرا. له پاراگرافه‌کانی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه دا، له سه‌ر وهکیهکبوونی بایه‌خی ئینسانه‌کان، یه‌کسانبوونی مافه‌کانیان و ئه‌وه که نابێ فه‌رق و جیاوازی بۆ هیچکه‌س دابنرێ، پێ داده‌گیرێ. راگه‌یه‌ندراوه‌که له سه‌ر ئازادییه کلاسیکه‌کانی وه‌ک ئازادیی بێئهملاو ئه‌ولای بیر و بۆچوون، ئازادیی ده‌ربڕین، ئازادیی ئایین و هه‌روه‌ها ئازادیی ڕێکخستن و کۆبوونه‌وه‌ش ده‌وه‌ستێ و پێیان له سه‌ر داده‌گرێ. ههروههابڕیار له سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌درێ که مرۆف مافی به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی به‌شێک له وڵاتی خۆی له ڕێگای هه‌ڵبژاردنی ئازادی نوێنه‌رانی خۆیه‌وه هه‌یه.
دیاره له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه دا چه‌ند خاڵیش سه‌باره‌ت به پاراستنی ئاسایشی ژیانی مرۆڤ وه‌ک مافی ژیان و قه‌ده‌غه بوونی بێئهملاوئهولای ئه‌شکه‌نجه و ئازاردان، هاتوون و یه‌کسانبوونی هه‌موو ئینسانه‌کان له به‌رامبه‌ر قانوون دا و ده‌سته‌به‌رکردنی پارێزراوبوونی مافی تاک به توندی پێیان له سه‌ر داگیراوه. له به‌شێکیش دا ئه‌و مافه گونجێندراوه که ئه‌وانه‌ی مه‌ترسیی ڕاونانیان له سه‌ره، ده‌توانن هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی شوێنێکی هێمن و نیشته‌جێ بوون له وڵاتێکی ئازاد بده‌ن. هه‌رکه‌س ده‌بێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ که وڵاتی خۆی به‌جێ بێڵێ و دوایه‌ش بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وێ.
پڕێنسیپه بناخه‌ییه‌کانی بواری کارکردنیش وه‌ک: مافی کارکردن، ئازادیی هه‌ڵبژاردنی کار، بارودۆخی عادڵانه و له‌بار بۆ کارکردن و پاراستن له به‌رامبه‌ر بێ‌کاری دا، له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه دا هاتوون. مافی مووچه و حه‌قده‌ستی وه‌ک یه‌ک له به‌رامبه‌ر کاری وه‌ک یه‌ک دا به بێ جیاوازی ده‌بێ بۆ هه‌موان وه‌به‌رچاو بگیرێ. دیاره مافی پێکهێنانی سه‌ندیکا و ئه‌ندامبوون له سه‌ندیکاکانیش دا له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که دا نووسراون.
مافی خاوه‌ندارییه‌تی شوێنێکی تایبه‌تیی له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه دا بۆ ته‌رخان کراوه. له‌و باره‌وه گوتراوه که نابێ هیچکه‌س ماڵ و سامانی لێبستێندرێ. ئاستێکی ژیان که له‌شساغی و به‌ڕێچوونێکی باشیش دابین بکا، وه‌کا مافێک بڕیاری له سه‌ر دراوه. ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که ده‌ڵێ: ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی مافی هه‌ر ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه و هه‌رله‌و حاڵه‌ش دا ئیشاڕه به‌وه ده‌کا که ئه‌و ئاسایشه له وانه‌یه له ڕێگای هاوکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی و بۆ وێنه یارمهتیپێکردنهوه، وه‌دی بێ.
مافی فێربوون و په‌روه‌رده‌بوون به توندی پێی له سه‌ر داگیراوه. خوێندن له ڕاده‌ی سه‌ره‌تایی دا ده‌بێ زۆره‌ملی و به خۆرایی بێ. ده‌رسه‌کان ده‌بێ به ته‌واوی له بواری گه‌شه‌کردنی که‌سایه‌تی و به‌هێزکردنی ڕێزگرتن له مافه‌کانی مرۆڤ دا بن.
مافه‌کان له ڕاگه‌یه‌ندراوی ساڵی 1948 دا به‌و شێوه‌یه داڕێژران، دواتر بۆ ئه‌وه‌ی به یاساوه گرێ بدرێن و له هه‌رکام له وڵاته‌کان دا باری قانوونی په‌یدا بکه‌ن، له هێندێک په‌یماننامه‌ی دیکه دا په‌ره‌یان پێدرا و کاریان له سه‌ر کرا،
ئێستا له یووئێن دا ئه‌و چه‌شنه کۆنوانسیۆن{په‌یماننامه} انه هه‌ن که مافه‌کان ڕیزبه‌ندی ده‌که‌ن و سیستێمیک بۆ چاوه‌دێریکردن، پاراستن و چۆنیه‌تیی بهڕیوهچوونیان ده‌خه‌نه به‌رچاو. وه‌ک: په‌یماننامه‌ی مافه ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه‌کان، په‌یماننامه‌ی مافه سیاسییه‌کانی هاونیشتمانان، په‌یماننامه‌ی له نێوبردنی هه‌رچه‌شنه جیاوازیدانانێکی ڕه‌گه‌زی، په‌یماننامه‌ی له نێوبردنی هه‌رچه‌شنه جیاوازیدانانێک بۆ ژنان، په‌یماننامه‌ی دژی ئه‌شکه‌نجه و ئازار، په‌یماننامه‌ی مافی منداڵان و په‌یماننامه‌ی مافی کرێکاره ئاواره‌کان.
کارکردن له سه‌ر په‌یماننامه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ مافی که‌مئه‌ندامانیش ده‌ستی پێکردوه. وێده‌چێ ئه‌وه دوایین په‌یماننامه‌ی یووئێن له بواری مافی مرۆڤ دا بێ. بۆچوونی ئاسایی له‌و بواره دا ئه‌وه‌یه که کارکردن بۆ پێکهێنانی په‌یماننامه‌ی زیاتر پێویست نیه.
هۆیه‌ک بۆ ئه‌و بۆچوونه ئه‌وه‌یه که له یه‌کیه‌تیی ئه‌فریقا، شۆڕای ئورووپا و ڕێکخراوه هاوکاره‌کانی ئه‌مریکا (OAS)ش دا هێندێک په‌یماننامه بۆ مافی مرۆڤ هه‌ن که هه‌مان ئهسپاردهیان سه‌باره‌ت به چاوه‌دێریکردن و دژکرده‌وه نیشاندان له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیکردن بۆ سه‌ر ئه‌و مافانه له ئه‌ستۆیه. ته‌نانه‌ت له نێو ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بیش دا په‌یماننامه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به مافه‌کان هه‌یه، له حاڵێک دا تا ئێستا هه‌ڵێنانه‌وه‌ی ههنگاوێکی ئه‌وتۆ له سه‌ر بناخه‌ی نێوخۆیی له ئاسیا دا نه‌لواوه. ئه‌و په‌یماننامه و کۆمیته نێوخۆیییانه بواری هێندێک تاقیکردنه‌وه‌ی وردتر و ڕوونتریان ڕه‌خساندوه، به‌ڵام له پێوه‌ندی له گه‌ڵ قۆناخه‌کانی کاری یووئێن دا دووبه‌رامبه‌ر کارکردن پێویست بوه.
هه‌روه‌ها ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی کار(ILO)ش سیستێمێکی تایبه‌تیی به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی باس و پرسیاره‌کانی سه‌باره‌ت به ماف و یاساکانی کار و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێکوپێکیان، هه‌یه. (ILO) هێندێک په‌یماننامه‌ی بنه‌ڕه‌تیی وه‌ک بناخه بۆ مافی مرۆڤ له بواری کارکردن دا پێناسه کردوه. په‌یماننامه‌کان ئه‌و مافانه ده‌گرنه‌وه: مافی ڕێکخستنی سه‌ندیکاکان، مافی باس و وتووێژکردن{له سه‌ر بارودۆخی کار و مووچه}، مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌راردادی دوولایه‌نه، قه‌ده‌غه‌بوونی جیاوازی‌دانان له کار دا، مووچه و حه‌قده‌ستی وه‌ک یه‌ک له به‌رامبه‌ر کاری وه‌ک یه‌ک دا، قه‌ده‌غه‌بوونی کاری زۆره‌ملی و کاری کۆیلانه و قه‌ده‌غه‌بوونی کاری زیانبه‌خش بۆ منداڵان. له جێ دا هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌بنه ئه‌ندامی(ILO)، ڕێزگرتن له‌و په‌یماننامه بنهڕهتییانهنهیان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ.