چارده‌هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدانی میکۆنۆس



له سه‌ر چۆنیه‌تیی ئه‌و ڕووداوه و ڕه‌وتی گیرانی تێرۆریسته‌کان و دادگایی کردنیان که قۆناخێکی دوورودرێژ بوو و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌رینیشی له نێو ڕاگه‌یه‌نه‌گشتییه‌کان و بیروڕای گشتی دا هه‌بوو، زۆر وتار و ته‌نانه‌ت کتێبیش نووسراون و به‌و پێیه ده‌توانم بڵێم چ پرسیارێکی جێگای شیکردنه‌وه له‌و بواره دا نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌و حاڵه‌ش به بڕوای من هه‌موو ساڵێ له‌م کاته دا و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌ریی ئه‌و شه‌هیدانه و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه تاڵه دا، پێویسته ئه‌و چه‌ند خاڵه بده‌ینه‌وه به‌ر سه‌رنج و وه‌ردیان بده‌ینه‌وه.
یه‌که‌م: شه‌هیدان دوکتۆر سه‌عید، کاک فه‌تاح و کاک هومایون هه‌ر سێکیان میوانی ئه‌نته‌رناسیونالی سۆسیالیست بوون و وه‌ک نوێنه‌رانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران به ڕه‌سمیی بۆ به‌شداربوون له کۆنگره‌ی ئه‌و ڕێکخراوه دا، که حیزبی دێمۆکڕات بۆخۆشی یه‌کێک له ئه‌ندامانیه‌تی، چووبوونه بێڕلین و هێشتاش کۆنگره‌که ته‌واو نه‌ببوو، که ده‌ستووری تێرۆره‌که‌یان له سه‌ر جێبه‌جی کرا و شه‌هید کران. ڕێبه‌رانی کۆماری ئیسلامیش ده‌یانزانی که وڵاتی ئاڵمان به‌رپرسی گیانی هه‌موو میوانانی ئه‌و کۆنگره‌یه‌یه که کۆنگره‌ی ڕێکخراوێکی گه‌وره‌ی نێونهتهوهیییه و زۆر حیزب و ڕێکخراو له سه‌رانسه‌ری جیهان ئه‌ندامنی، به‌ڵام ڕێزیان بۆ سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان دانه‌نا و به خولقاندنی ئه‌و کاره‌ساته پێیان له سه‌ر پێبه‌ند نه‌بوونی خۆیان به پڕینسیپهدیپلۆماتییهکان و نه‌ریت و یاسانێونهتهوهییهکان داگرته‌وه.
دووهه‌م: ده‌مڕاسته‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێیانوابوو که ده‌توانن تێرۆری میکۆنۆسیش هه‌روه‌ک تێرۆری سکرتێری پێشووی حیزب، سیاسه‌توانی گه‌وره‌ی کورد، دوکتۆر قاسملوو، له وییه‌ن، لێبکه‌ن و به که‌لکوه‌رگرتن له ساتوسه‌ودای ئابووری ــ سیاسی پێش به شوێنهه‌ڵگرتنی تێرۆریسته‌کان و لێکۆڵینه‌وه له په‌روه‌نده‌ی ئه‌و جینایه‌ته‌ش بگرن. به ڕاستیش له‌و پێوه‌ندییه دا په‌نایان بۆ هه‌ر چه‌شنه فێل و ته‌ڵه‌که‌یه‌کیش برد و هه‌وڵیان دا ده‌وڵه‌تی ئاڵمان ڕازی بکه‌ن که به بیانووی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌کانی وڵاتی ئاڵمان پێش به درێژه‌دانی لێکۆڵینه‌وه‌که بگرێ، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی پۆلیس و ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و وڵاته، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌یه‌ی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پووچه‌ڵ کرده‌وه، لێکۆڵینه‌وه ڕه‌وتی ئاسایی خۆی پێوا و سه‌ره‌نجام نه‌ک هه‌ر تێرۆریسته‌کان ئاشکرا بوون و به پێی قانوونی دادگای ئاڵمان سزایان بۆ دیاری کرا، به‌ڵکوو ڕێبه‌رانی پله سه‌رووی کۆماری ئیسلامیش به تاوانی دانی ده‌ستووری ئه‌و تێرۆره مه‌حکووم کران و ده‌ستووری ده‌ستبه‌سه‌رکردنی "عه‌لی فه‌للاحیان" وه‌زیری ئیتتلاعاتی ئه‌و ڕێژیمه‌ش ده‌رکرا . هه‌رچه‌ند ئه‌و حوکمه به کرده‌وه جێبه‌جێ نه‌کرا، یان با بڵێین به‌ڕێوه‌بردنی نه‌لوا، مۆری ڕیسوایی هه‌تاهه‌تایه‌ی له نێوچاوانی ئه‌و ڕێژیمه و ڕێبه‌ره‌کانی دا و له پێشوو زیاتر له به‌رچاوی بیروڕای گشتی بێزراوی کردن.
سێهه‌م: سووربوونی پۆلیس و ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان له سه‌ر لێکۆڵینه‌وه و به ئاکام گه‌یاندنی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه، نیشانی دا که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له وییه‌ن و له پێوه‌ندی له گه‌ڵ تێرۆرکردنی دۆکتۆر قاسملووی نه‌مر دا هاته پێش و سیستیمی قه‌زایی و پۆلیسی ئوتریش که‌وتنه ژێر ته‌ئسیری ساتوسه‌ودای ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و کاته و سه‌ربه‌خۆیی یاسایی خۆیان نه‌پاراست، له دادگای بێڕلین دا یاسا، دیفاع له مافی ئینسانه‌کان و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانی قه‌زایی به سه‌ر فێڵوته‌ڵه‌که‌ی دیپلۆماسی دا زاڵ بوو و ئه‌وه‌ش شانازییه‌که که به تێکۆشان و له‌خۆبووردوویی قازیی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه، وه‌کیله‌کانی شه‌هیده‌کان و هه‌موو ئه‌و پۆلیس و کارمه‌ندانه‌ی کاریان له سه‌ر په‌روه‌نده‌که کردوه، پێکهاتوه و هه‌ر بۆ ئه‌وانیش ده‌مێنێته‌وه. بێگومان گه‌لی کوردیش ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌جێ و ڕه‌وایه‌ی ئه‌وانی له بیر ناچێ و تاهه‌تایه ستایشی دڵسۆزی و بوێرییان ده‌کا و به ئهمهگناسییهوه یادیان ده‌کاته‌وه.
چواره‌م: ڕاسته له دادگه‌ی بێرلین دا چه‌ند تێرۆریست به تاوانی به‌ڕێوه بردنی جینایه‌تێکی سامناک دادگایی ده‌کران و دادگه به شێوه‌یه‌کی ئاسایی، هه‌وڵی ده‌دا چۆنیه‌تیی ئه‌و کاره‌ساته به کاناڵی یاسا و ڕێوشوینهقهزاییهکان دا بخاته ڕوو و سزای پێویست بۆ تاوانباران دیاری بکا، به‌ڵام چوارچێوه و نێوه‌رۆکی ئه‌و موحاکهمهیه گه‌لێک به‌رینتر و ئاستی مه‌سه‌له‌که به‌رزتر له‌وه بوو که به‌رچاو ده‌که‌وت. له ڕاستی دا، ئه‌وه سکاڵای گه‌لی ژێرده‌ست و چه‌وساوه‌ی کورد بوو، که له به‌رامبه‌ر سیستیمی سه‌رکوتکه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران له دادگه‌ی بێڕلین دا ده‌گۆڕی دابوو و ڕێبه‌رانی ئه‌و ڕێژیمه بوون موحاکه‌مه ده‌کران. هه‌روه‌تر بڕیاری دادگه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی مێژووییه له سه‌ر ئه‌و سته‌مه گه‌وره‌یه‌ی له گه‌لی کورد ده‌کرێ. گه‌لێک که ته‌نیا به تاوانی داواکردنی سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی خۆی سه‌رکوت ده‌کرێ و ڕێبه‌رانی ئاوا به ئاشکرا و له پێش چاوی بیروڕای گشتیی جیهان تێرۆر ده‌کرێن.
پێنجه‌م: دوابه‌دوای بڕیاری دادگه له سه‌ر جینایه‌تی میکۆنۆس، وڵاتی ئاڵمان پێوه‌ندییه‌کانی خۆی له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگرت و باڵوێزی خۆشی له ئێران بانگ کرده‌وه. چه‌ند وڵاتی ئورووپایی دیکه‌ش باڵوێزی خۆیان له تاران بانگ کرده‌وه و یه‌کیه‌تیی ئورووپا کۆتایی به"دیالۆگی ڕه‌خنه‌گرانه" له گه‌ڵ ئێران هێنا، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوانه به داخه‌وه زۆر شێلگیرانه نه‌بوون، چه‌ند مانگێک زیاتر درێژه‌یان نه‌کێشا و پاشان ئه‌و وڵاتانه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری دا پێوه‌ندیی خۆیان له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایی کرده‌وه. له راستی دا هیچ کاتێکیش ئه‌و وڵاتانه هه‌ڵوێستێکی ڕوون و لێبڕاوانه‌یان له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی سه‌ره‌ڕۆیی و یاساشکێنیی کۆماری ئیسلامی نه‌بوه و هه‌ربۆیه‌ش تا ئێستا ڕێژیمی ئێران حیسابێکی جیددی بۆ فشاری کاتیی وڵاتانی ئورووپایی له‌و قۆناخانه دا نه‌کردوه.
شه‌شه‌م: ڕاسته که به تێرۆرکرانی سکرتێری گشتیی حیزب، دوکتور سه‌عید و هاوڕێیانی حیزبی دێمۆکڕاتی کورستانی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی کورد به گشتی زه‌برێکی قورسی وێکه‌وت، به‌ڵام خه‌میان بوو به هه‌وێنی پته‌وتر بوونی ئیراده‌ی هه‌موو خه‌باتکارانی کورد و هاوسه‌نگه‌رانیان، خوێنیان بۆ به مه‌شخه‌ڵێک بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتری ڕێگای خه‌باتی پڕکهندولهندی نه‌وه‌ی نوێ و کاره‌ساتی شه‌هیدبوونیان بوو به به‌ڵگه‌یه‌کی زیندووی دیکه له سه‌ر دڕنده‌یی ڕێبه‌رانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌ر له‌و حاڵه‌ش دا ڕه‌وابوونی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان و جارێکی دیکه‌ش ئه‌و ڕاستییه‌ی خسته‌وه به‌رچاو که نه‌ته‌وه‌یه‌یه‌ک به سه‌رکوت و زه‌بروزه‌نگ له نێو ناچی و سه‌ره‌نجام ئه‌وه نیزامه خوێنخۆر و سه‌رکوتکه‌ره‌کانن که مه‌حکووم به ڕیسوابوون و له نێوچوونن.
به‌ڕێز بی یادی شه‌هیدانی نه‌مر دوکتۆر سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی، فه‌تاحی عه‌بدولی و هومایونی ئه‌رده‌ڵان!