جێژنی به‌هار

ساڵی نوێتان پیرۆز بێ!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جێژنی به‌هار
به‌هاره ده‌شت و کێو یه‌کسه‌ر لیباسی ئه‌تڵه‌سیی پۆشی
به‌سه‌رچوو کاتی دڵته‌نگی و وه‌ده‌رهات سه‌رده‌می خۆشی
ته‌ماشای گوڵشه‌ن و چیمه‌ن دڵان دێنــــــــــێته سه‌رخۆشی
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشکـــــــێنه خامۆشی
نه‌وای عیشق و ئه‌وین لێده که دڵ دێنــــــێته سه‌رخۆشی
بگێڕه جامی مه‌ی ساقی به دوو ده‌ستی بلووریــــــــــــــــنت
سه‌ما که و له‌نجه بێنه، ناز بده چاوانی نهخشــــــــــــینت
به عیشوه تێبکه بۆمان شه‌ڕابی کۆنــــــــــی ڕهنگــــــــینت
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشکێنه خامۆشــــــــی
له باڵای دڵبه‌رم بدوێ که دڵ دێنـــــــــــــێته سهرخۆشــــــی
له خه‌و چاوی هه‌ڵێنا گوڵ که دیتی عه‌رزی ڕه‌نگاوڕه‌نگ
به قاقا پێکه‌نی پشکووت، له‌تیف و جوان و شۆخ و شه‌نگ
گوتی:"بولبول ده‌می وه‌سڵه وه‌ره بخوێنـــــه بۆم ئاهه‌نگ"
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشـــــــــکێنه خامۆشی
که ڕۆژی شادییه، دایکی تهبـــــــــــــــــیعهت پڕ گوڵه کۆشی
شنه‌ی بای به‌ربه‌یان هێنای له گه‌ڵ خۆی بۆنی عه‌تری گوڵ
ده‌خوێنن بولبول و قومری له نێو باخا به ســـــــــــۆز و کوڵ
خه‌ریکی به‌زم و گۆرانین مه‌لی خۆشـــخوێن له بانی چڵ
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشـــــــــکێنه خامۆشی
نه‌وای عیشق و ئه‌وین لێده که دڵ دێنــــــێته سه‌رخۆشی
له شاخا ده‌نگی که‌و هه‌روا له نێو باخــــــا هه‌زارده‌ستان
به نه‌رمی ڕازی زیندوومان دهچرپێــــــنێته گوێی مه‌ستان:
"ده‌می کار و ژیان ئێستایه، ســــبحهی دووره بۆ هه‌ستان"
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشـــــــکێنه خامۆشی
له باڵای دڵبه‌رم بدوێ که دڵ دێنێــــــــــــــــــته سه‌رخۆشی
ته‌وژمی خێروخۆشی دایچهماند پشـــــــتی په‌ژاره و ده‌رد
کراوه چاوی کانی، هه‌ڵقوڵی فرمێســـــــــــکی ڕوونی هه‌رد
به ڕێژنه‌ی ئه‌شکی شادی زه‌رده‌خه‌نده که‌وته لێوی به‌رد
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشــــــــکێنه خامۆشی
که ڕۆژی شادییه، دایکی تهبیـــــــــــــعهت پر گوڵه کۆشی
له هه‌ر شوێنێ که ده‌ڕوانی بیــــــــساتی عه‌یشه به‌رپایه
به ده‌سته بۆ سه‌یاحه‌ت کۆمه‌ڵی عاله‌م له ســــــــهحرایه
قریوه‌ی به‌زم و خۆشحاڵی له ههرگۆشـــــه و له هه‌ر لایه
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشـــــکێنه خامۆشی
نه‌وای عیشق و ئه‌وین لێده که دڵ دێنێته ســـــهرخۆشی
ئه‌تۆش "ئاشق" مه‌که سستی بچۆ ســـهیرانی نێو گوڵزار
له بن دارێکی دانیشه و به یادی لێو و کوڵـــــــــــمهی یار
ته‌ماشا که گوڵ و سه‌وزه و به دڵگه‌رمی بڵێ ئهشـــــــــعار
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نـــــــهی بشکێنه خامۆشی
له باڵای دڵبه‌رم بدوێ که دڵ دێنێته ســــــــــــــــهرخۆشی
به‌ڵی خۆشه به‌هارت کورده‌واری نیشـــــــــــــــــــتمانی خۆم
به‌هه‌شتم، ڕووگهکهم، ئه‌ی دڵبـــه‌ر و دڵداری جوانی خۆم
له ڕێگه‌ت دا وه‌ته‌ن هه‌رگیز درێخ ناکــه‌م له گیانی خۆم
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشـــــــــکێنه خامۆشی
سروودی ڕاپه‌ڕین لێده که گه‌ل دێنێــــــــــــــــته سه‌رخۆشی
ئاشق به‌هاری ساڵی 1353ی هه‌تاوی