رایس: ئێران ناوه‌ندی سه‌ره‌کیی بژیوی تێرۆریزم له جیهان دایه

ئه‌م وتاره له سایتی (به‌شی فارسیی بی.بی‌سی)یه‌وه وه‌رگێڕدراوه و وێنه‌ی ذوکتۆر ڕایسیش هه‌ر له‌و سایته وه‌رگیراوه.
کاندۆلیزا رایس وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ دووهه‌مین ڕۆژی له دوای یه‌ک درێژه‌ی به هێرشی دیپلۆماتی بۆ سه‌ر ئێران داوه و ئه‌و وڵاته‌ی به هێشتنه‌وه‌ی ده‌وری خۆی وه‌ک ناوه‌ندی سه‌ره‌کیی بژیوی تێرۆریزم له جیهان دا و هاوکاریی له گه‌ڵ سووریه بۆ ناسه‌قامگیر کردنی ڕۆژژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست تاوانبار کردوه.
دوکتۆر رایس له به‌رامبه‌ر کۆمیته‌ی بودجه‌ی سه‌نای ئه‌مریکا دا شاهیدیی ده‌دا.
ئه‌و ڕۆژی چوارشه‌ممه له دانیشتنی کۆمیته‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نا دا، تارانی له‌به‌ر ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پیتاندنی ئۆران‌یۆم له ڕاده‌یه‌کی بچووک دا ، به سه‌رپێچی کردنی ئاشکرا له (بڕیاره‌کانی) کۆمه‌ڵی نێو نه‌ته‌وه‌یی تاوانبار کردبوو و گوتبووی کاخی سپی داوا له کۆنگره ده‌کا که ڕاده‌ی 75 میلیۆن دۆڵاری دیکه بۆ یارمه‌تی به ئاڵوگۆڕه دێمۆکڕاتییهکان له ئێران دا ته‌رخان بکا.
خانمی ڕایس له دانیشتنی ڕۆژی پێنجشه‌ممه دا گوتی که واشینگتۆن بۆ پێکهاتنی یکگرتنێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌و به سیاسه‌تی دوژمنانه‌ی ئێران، سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئه‌و وڵاته‌ی ناو برد، به توندی هه‌وڵی داوه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و پێی له سه‌ر ئه‌مه داگرت که هه‌ر ته‌نیا سیاسه‌تی ئه‌تۆمیی ئێران نیه که جێی نیگه‌رانییه، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ش که ئه‌و وه‌ک پشتیوانیی ئه‌و وڵاته له تێرۆریزم ناوی برد، جێگای نیگه‌رانییه.
ڕایس ئیددیعای ئه‌وه‌ی کرد که ئێران ده‌وری ناوه‌ندی سه‌ره‌کیی بژیوی تێرۆریزمی له جیهان دا هه‌یه و بۆ ناسه‌قامگیرکردنی ناوچه له گه‌ڵ سووریه هاوکاری ده‌کا.
واشینگتۆن هه‌میشه حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی به هه‌وڵدان بۆ لاوازکردنی هه‌وڵ و ئاکامه‌کانی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و ده‌ستتێوه‌ردان له وڵاتانێکی وه‌ک عێڕاق دا تاوانبار کردوه . تاران هه‌میشه ئه‌و تاوانانه‌ی ڕه‌د کردۆته‌وه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تاران پشتیوانی(خۆی) له‌و گورووپانه که ئه‌مریکا به تێرۆریستیان ده‌زانێ، به "مه‌عنه‌وی" ناو ده‌با.
حه‌مید ڕه‌زا ئاسفی قسه‌که‌ری وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌م دواییانه داوه‌ک دژکرده‌وه نیشاندان به‌رمبه‌ر به‌و تاوانوهپاڵدانانه گوتبووی:" پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین و خه‌ڵکی بێدیفاعی ئه‌و وڵاته ته‌نیا (به شێوه‌ی) "مه‌عنه‌وی"ییه.
دوکتۆر ڕایس هه‌روه‌ها جارێکی دیکه‌ش کارنامه‌ی تارانی له بواری مافی مرۆڤ و دێمۆکڕاسی دا، خسته به‌رهێرش.
ئه‌و ڕۆژی چوارشه‌ممه له کۆمیته‌یه‌کی دیکه‌ی سه‌نا دا گوتبووی ده‌وڵه‌تی بووش له کۆنگره ده‌خوازێ که 75 میلیۆن دۆڵاری دیکه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و وه‌ک پشتیوانی له دێمۆکڕاسی له ئێران دا ناوی برد، ته‌رخان بکا.
ڕادیۆی ده‌وڵه‌تیی تاران ئه‌و سیاسه‌ته‌ی وه‌ک مانۆڕێکی باونه‌ماوی دیپلۆماتیی زه‌مانی شه‌ڕی سارد، ڕه‌د کرده‌وه.
به‌و حاڵه‌ش "پم ئۆتۆل"، هه‌واڵنێری بی،بی.سی ده‌ڵێ ئه‌وه به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانه که هه‌ر ئێستا له به‌ره‌به‌ری دانیشتنێکی گرینگی ئاژانسی ئه‌تۆمیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سه‌ره‌تای مانگی ئاینده دا به به‌رینی سه‌رنجیی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه.
فه‌ڕانسه بۆ یه‌که‌م جار ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانی وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی نه‌هێنیی نیزامی ناو برد که دژکرده‌وه‌ی تارانی به دواوه بوو.
"فیلیپ دوستـبلازی" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه ڕۆژی پێنجشه‌ممه له وتوێژ له گه‌ڵ ڕایه‌ڵکه‌یه‌کی ته‌له‌ویزیۆنیی ئه‌و وڵاته گوتی:" هیچ به‌رنامه‌یه‌کی نێوکیی غه‌یره‌نیزامی ناتوانێ هه‌ڵسووڕانه‌کانی ئێران پاساو بدا و له ئاکام دا ئه‌و به‌رنامانه نێوه‌رۆکی نیزامی‌یان هه‌یه.
عه‌لی لاریجانی ده‌بیری شۆڕای به‌رزی هێمنایه‌تیی نه‌ته‌وایه‌تیی ئێران له وه‌ڵامی قسه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه دا پێشنیار ده‌کا که (ئه‌و) له شێوه قسه‌کردنێکی دیپلۆماتییانه که‌لک وه‌رگرێ و به پارێز کردن له‌و شێوه ده‌ربڕینانه ده‌رباره‌ی به‌رنامه نێوکییهکانی ئێران، له په‌ره‌گرتنی گرفته‌که به‌رگری بکا.
فه‌ڕانسه یه‌کێک له سێ ده‌وڵه‌ته ئورووپایییهکانی به‌شداری وتوێژه‌کانی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی نێوکیی ئێران و یه‌کێک له ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی شۆڕای هێمنایه‌تیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه و له ئاماده کردن و په‌سندکردنی بڕیارنامه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی شۆڕای ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تیی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێنێڕژیی ئه‌تۆمی بۆ ڕاپۆرتدانی په‌روه‌نده‌ی ئه‌تۆمیی کۆماری ئیسلامی به شۆڕای هێمنایه‌تی دا هه‌ڵسووراوانه به‌شدار بووه.