17.12.05

ئه‌ستێره‌ی سه‌ربه‌ستی

په‌سنبێژیم پێ شتێکی په‌سند نیه‌ و هه‌میشه‌ خۆم لێ‌پاراستوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تا دوایین ساته‌کانی ژیانم په‌سنبێژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان"به‌ شه‌هید وزیندووه‌کانی‌یه‌وه‌" بم، پێم شانازی‌یه‌ و پێشم‌وایه‌ هه‌ر که‌مم گوتوه‌.

بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان. به‌ بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه‌.


مـــــــن کوردێــــــــکی ڕاپـــــــــــــــه‌ڕیوم
تێکـــــــــــۆشه‌ری ڕێـــــــــــــی ڕزگاریـم
هـــه‌ڵۆی چـــــــــــــــــــــــــالاک و تیژباڵی
چیـــــــــــــای به‌رزی کـــــــــــــورده‌واریم
*******
چه‌ک له‌ شان گیان له‌ سه‌ر ده‌ستم
لاوی بــه‌ زیپــــــــــــــــــک و دلـــــــــــێرم
ڕۆڵه‌ی وه‌فــــــــــــــــــــــــــــاداری گـــه‌لم
نه‌ترســـــــــــــــم، ئازام بــــــــــــــــــوێرم
*******
له‌ به‌ر گــــــــــــــــــــــــوڕه‌ی دلــــێرانه‌م
خوێـــــــــــــــنمژ ســـــــه‌ری نه‌وی ده‌بـێ
له‌ حاســـــــت هه‌ڵـــــــــمه‌تی شێرانه‌م
دوژمـــــــــــــــن نوقــــــــمی زه‌وی ده‌بێ
*******
شاهـــــــــــــــــــــــــیدی گیانبــــازیی منه‌
بستـــــــــــــبستی خاکــــــــــــــــــی وڵاتـــم
ســــــــــــــــووره‌ به‌ خوێنــــی گه‌شی من
په‌رتووکی مــــــــێژووی خــــــــــــــه‌باتم
******* ــ
من پێشـــــــــــــــــمه‌رگــــــه‌م کوڕی گه‌لم
بـــیـــــــروبــــــڕوام ڕێــــــــــــنوێــــــــــــنه‌
خــــــــــــه‌بات، خـــــــــــــ‎ه‌باتی بێ وچان
تا ســـــــــــــــــه‌رکه‌وتنـــــــــــــــــم به‌ڵێنه‌
*******
ڕێــــــــــــــــگام دژوار و درێــــــــــــــ ـــــــــژه‌
مه‌ترســـــــــــــیی زۆرم له‌ بـــــــــــــــه‌ره‌
بـــه‌ڵام ده‌ڕۆم و نـــــــــــــــــــــــــــاوه‌ستم
لاده‌بــــــــــــــــه‌م کـــــــ‎‎‎‎‎‎‎‎‎ــــۆسپ و ته‌گه‌ره‌
*******
ژینی خۆم فیـــــــــــــــــــــــــــــدا کردوه‌
من خۆشـــــــــــــــــڕابواردنم نــــــــاوێ
ســــه‌رشـــــــــۆڕ له‌ بن سێبه‌ر ناژیم
سه‌ربــــــــه‌رزم له‌ به‌ر هــــــــــه‌تاوێ
*******
پشــــــــــــتم ڕه‌نجـــــــــــــــبه‌ری وڵاتــه ‌
چه‌وســــــــــاوه‌کان په‌نــــــــــــــای منن
دوژمـــــــــــــــــــنمن ئه‌و خوێنمژانه‌ی
بـه‌ زه‌حــــــــمه‌تکێـــــــــشان دوژمــنن
*******
تیشــــــــکی خوێنی هاوڕێی شه‌هید
مه‌شــــــــخــــه‌ڵی ڕوونــــــــاکی ڕێمه‌
خه‌بــــاتی ڕابــــــــــــــــــردووی گه‌لم
ئه‌زموونی ئێســـــــــتــامه‌ ، پـــــــێمه‌
*******
شــــــه‌به‌قی مانــــــــــــــــــــگی ئاواتم
له‌ نــــــێو شه‌وی ڕه‌ش ده‌دره‌وشــــم
ئه‌ستــــــێره‌ی سووری سه‌ربه‌ستـــیم
به‌ره‌و ئاســــــۆی ژیان ده‌خوشـــــــم
*******
ناســـــــره‌وم تا ئه‌و ســــــه‌رده‌مه‌ی
وڵات له‌ خۆشــــــــــــــــی پڕ ده‌که‌م
زنجــــــیری قورســــــــــی کۆیله‌تی
له‌ پێـــی گــــــه‌لم بڕبڕ ده‌کــــــــه‌م

* ئه‌م شێعره‌ ساڵی 84 ی زاینی بۆ سروود گوتراوه‌. شه‌هید حه‌سه‌نی پوورخزریی هونه‌رمه‌ند که‌ ئه‌وکات له‌ کۆڕی هونه‌ریی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران دا بوو، ‌ ئاهه‌نگێکی سروودی له‌ سه‌ر دروست کردبوو.