نه‌سیمی بای نه‌ورۆزی...
● شێعرێکی به ناوبانگی شاعیری گه‌وره‌ی کورد
" مامۆستا وه‌فایی" سه‌باره‌ت به به‌هار
● ئه‌ده‌ب
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌و شێعره‌ی مامۆستا وه‌فاییم به‌هاری ساڵی 1368ی هه‌تاوی له
به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ڕادیۆی ده‌نگی کوردستانی
ئێران دا خوێنده‌وه. پێت خۆشه گوێی بۆ ڕاگری؟
له سه‌ر ئێره کلیک بکه!
(شێعره‌که به‌ده‌نگ)
وێژه‌ری پێشه‌کی: خه‌جیج سواره
خوێندنه‌وه‌ی شێعر: ئاشق
تۆمارکردن: حوسێن چه‌مه‌ک
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نه‌سیمی بای نه‌ورۆزی شهمــــــــــــــیمی عه‌بهه‌ری هـــــــــــێنا
به‌ریدی ئاشقان دیسان پهیـــــــــــامی دڵبــــــهری هــــــــــــــێنا
نه‌وید ئه‌ی ئاشقانی دڵفـــــــــــــــــــــکار یار هاته سه‌ر خه‌نده
سه‌ڵا ئه‌ی بولبولان دیسان دره‌ختی گوڵ به‌ری هێـــــــــــــــــنا
مه‌گه‌ر ڕووی کهوتـــه زولف و ڕووی حه‌بیبم بادی نه‌ورۆزی
حه‌یاتێکی به دنیا داوه، بۆی گوڵعه‌نبه‌ری هێـــــــــــــــــــــــنا
به فه‌تحی دڵ ده‌ڵێی یار زولف و سینه و ڕووی وهدهرنـاوه
له نه‌سرین و گوڵ و سونبول به‌هار هات له‌شکه‌ری هێـــــنا
ده‌ڵێی چاوی منه هه‌وری به‌هاری دهمـــــــــــــــبهدهم ده‌گری
ده‌ڵێی ئاهی منه به‌رقی درهخــــــــــــــشان ئاوری هێــــــــــــنا
هه‌وا چوو پڕ به دامانی ده‌ر و دهشــــــــــــتان گوڵی کــــــێشا
سه‌با هات پڕ به جه‌یبی کوهساران عهنـــــــــــــــــبهری هێنا
له نێو به‌زمی وه‌نه‌وشه و جۆکهناران لاله پـــــــــــــهیدا بوو
به تاریکی خزر* بۆ چه‌شمه شا ئهســــــــــــــــــکهندهری هێنا
که ئیسلامی به‌هار فتوای جیــــــــــــــــــــهادی کافری ده‌ی دا
سنه‌وبه‌ر نێزه، گوڵشه‌ن گورز و سۆسه‌ن خهنـــــجهری هـێنا
نیسار ئه‌فشان به پائهندازی ســــــــــــــــوڵتانی به‌هار هاتن
سه‌مه‌ن دیبا، شه‌قایق ئه‌تڵه‌س و گوڵ مهخــــــــــمهری هێنا
له شایی داره‌گوڵ مهسنهدنشین بوو هاته پـــــــــــــــشکووتن
چه‌مه‌ن ته‌ختی زومهڕڕهد، گوڵ له یاقووت ئه‌فسه‌ری هێنا
له به‌زمی نێرگس و نه‌سرین به ده‌فعی چاووزاری گــــــــوڵ
وه‌نه‌وشه ده‌سته ده‌سته عوود و لاله مهجـــــــــــــمهری هێنا
له مه‌یخانه‌ی چه‌مه‌ن به‌زم و تهرهبیانگرت قهدهحنۆشان
شه‌قایق باده، زه‌نبه‌ق شیشه، نێرگـــــــــــــس ساغه‌ری هێنا
لهچههچهی ساز‌و نهغمهیعهندهلیبان سووت هه‌موو دنیا
سه‌دای تارزهن، ئاوازی خۆشخوان، ئـــــــــــــــــــــاوری هێــــنا
حیکایاتی غه‌ریبه‌ی پێیه بولبول جومـــــــــــــــــله خۆکردی
ده‌ڵێی چاپاڕی ئێران ڕۆژنامه‌ی ئه‌خته‌ری هێــــــــــــــــــــنا
به شه‌وقی ڕووی لاله و گوڵ له باخان دا چراخـــــــــــــــانه
ده‌ڵێی باخ جه‌ننه‌ته ئه‌مساڵ، به‌ری حۆر و په‌ریی هێـــنا
له گوڵشه‌ن دا ڕهیاحین مه‌ست و شادابی هه‌وای خــــۆشن
ده‌ڵێی ڕیزوانه بۆ ئه‌هلی بهههشـــــــــــتێ که‌وسه‌ری هێنا
شکۆفه و گوڵ به عیشوه و خه‌نده ئـــارامی ده‌روونیان دا
به‌هار بۆ خه‌سته‌کانی خۆی چ شـــــــــیر و شه‌ککه‌ری هێنا
به زه‌رد و سووره‌وه خه‌مڵیوه بۆ دامادی بولــــــــــبول هات
وه‌ره‌ق مهعجهر، ئه‌رز گوڵگۆنه، شهونـــــــــم زێوه‌ری هێنا
هه‌موو کهسچاوهڕوونی لێکدهکهن وه‌ک سورمهیاندیبێ
مه‌گه‌ر بای سه‌با خاکی گوزاری دڵـــــــــــــــــــــــــــبهری هێنا
چ دڵبه‌ر؟ ئافتابی ماهڕوویان و شــــــــــــــــــهکهرلـــــــــێوان
که خهندێکی له سه‌حرا گوڵ، له ده‌ریا گهوهــــهری هێنا
به بێ شاباشی سه‌ر به قسه‌ی "وه‌فایی" گوڵ، چرا نـابێ
که بولبول هه‌ر زمانی هانی، په‌روانه‌ش ســــــــــهری هێنا
تێبینییه‌کی بچکۆله: به داخه‌وه گۆرانییه‌که‌ی مامۆستا ماملێ "وه‌ره وه‌ره با بچینه نێو شلێران"، که ئه‌و کات له کۆتایی شێعره‌که دا تۆمار کراوه، هێندێک کڕه‌ی له گه‌ڵه و ساف نیه، به‌ڵام من دڵم نه‌هات له شێعره‌که‌ی هه‌ڵبڕم. و لێمگه‌ڕا وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه. بۆشم باشتر نه‌کرا. حه‌یف!