هه‌موو که‌س بکا ده‌نگێ، ئه‌تۆ بچۆ بن بێژینگێ
● ئاشق

ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه هاتوه، مه‌سه‌ل (زاراوه) ێکی به نێوبانگه، که له نێو ژنانی موکوریان دا باوه و له باره‌ی که‌سێک دا، یان به که‌سێک ده‌گوترێ کهڕابردوویهکی باشی له بوارێک دا نه‌بێ، به‌ڵام سه‌باره‌ت به هه‌مان شت و هه‌مان بوار خه‌ڵک لۆمه بکا، یان ئامۆژگارییان بکا که بۆ وێنه ئه‌و کاره ناحه‌قییه و ئه‌م قسه‌یه خراپه و نابێ بکرێ.
ئه‌م مه‌سه‌له ئێستا راست له کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕوو داوه که به‌و پاشه‌ڵه خاوێنه و به‌و ڕابردوه جوانه! یه‌وه که له بواری مافی مرۆڤ و دێمۆکڕاسی دا هه‌یه‌تی، لۆمه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان ده‌کا و ئامۆژگاریی ده‌کا که: "ئه‌و ده‌وڵه‌ته ته‌وهین به میلله‌تی ئێران نه‌کا و ڕێز بۆ بناخه‌کانی دێمۆکڕاسی دابنێ".
ئه‌و مه‌به‌سته‌م که سه‌ردێڕه‌که‌ی " هێرشی زاره‌کیی توندی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان بۆ سه‌ر ئێران"ـه، له سایتی به‌شی فارسیی بی، بی، سی دا خوێنده‌وه و وه‌رمگێڕا. خراپ نیه ئێوه‌ش بیخوێننه‌وه:
ئوتو شیلی وه‌زیری نێوخۆی وڵاتی ئه‌ڵمان له وتووێژێک دا که ڕۆژی دووشه‌ممه(حه‌وته‌ی ڕابردوو) له حه‌وته‌نامه‌یه‌کی ئه‌ڵمانی دا چاپ بوو، گوتبووی که:" نه‌بوونی پێوه‌ندیی مه‌حموودی ئهحمهدینهژاد، سه‌رکۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران له گه‌ڵ تێرۆریزم قه‌تعی نیه"
به پیی ڕاپۆرتی ئاژانسه‌کان قسه‌که‌رێکی وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌م شێوه‌یه دژکرده‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر قسه‌کانی ئاغای شیلی دا نیشان دابوو که گوتبووی:" ئه‌وه بێحوڕمه‌تی کردن به ده‌نگی میلله‌تی ئێرانه و وڵاتی ئه‌ڵمان ده‌بێ ڕێز بۆ بناخه‌کانی دێمۆکڕاسی دا بنێ"
قسه‌که‌ری وه‌زاڕه‌تی نێوخۆی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌رباره‌ی ئه‌م وتانه گوتی:
دژکرده‌وه نیشاندان له به‌رامبه‌ر ئه‌م وته بێسه‌ره‌وبه‌رانه دا به ڕاستی زه‌حمه‌ته، به تایبه‌ت کاتێک که ئه‌وه‌مان له بهرچاوبی که ئه‌و قسانه له لایه‌ن وڵاتێکه‌وه ده‌کرێن، که مافی مرۆڤی به‌ردوام تێدا پێشیل ده‌کرێ، ژنان دوای هێندێک مه‌حکه‌مه‌ی گوماناوی وه‌به‌ر قه‌مچییان ده‌درێن و ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له ڕێژیم ده‌گرن، به بێ تێپه‌ڕاندنی قۆناخه دیاریکراوه حوقووقییهکان چه‌ندین مانگ ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێن"
ئه‌و پاشان گوتی:
"ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه که‌هاوکاری ئێمه له وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دا ده‌ڵێ، پێویستیی ڕیزگرتن له بناخه دێمۆکڕاتییهکان ده‌گۆڕێ دایه، له‌و حاڵه دا ئامۆژگاریی ده‌که‌م سه‌رنج بداته وڵاته‌که‌ی خۆی".
ئوتو شیلی له وتوویژه‌که‌ی له گه‌ڵ گۆڤاره ئه‌ڵمانییه‌که دا گوتبووی:
" زۆر جێگای نیگه‌رانییه که بناخهئاژۆیهک له ئێران دا دێته سه‌ر کار، که" مه‌ودای له گه‌ڵ تێرۆریزم" ڕوون نیه".
ئه‌و دمه‌قاڵه‌یه نیشانه‌یه‌کی دیکه‌ی زیادبوونی دڕدۆنگی له‌نێوان ئێران و وڵاتانی ئورووپایی، له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دایه.
وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیاش ڕۆژی سێشه‌ممه ڕه‌خنه‌ی له وته‌کانی ده‌بیری شۆڕای نیگابان و وه‌زیری ئیتتیلاعاتی ئێران گرتبوو.
ئه‌و وه‌زاڕه‌تخانه‌یه له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ڕه‌خنه‌ی خۆی به محه‌ممه‌د ڕه‌زا عادڵی باڵوێزی ئێران له له‌نده‌ن، لیکدانه‌وه‌ی ئه‌و دوو کاربه‌ده‌سته ئێرانییه سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی حه‌وتی ژووییه‌ی له‌نده‌نی به " گاڵته‌جاڕی، نابه‌رپرسانه و بێحورمهتی" ناو برد.
ئه‌حمه‌دی جه‌ننه‌تی، ده‌بیری شۆڕای نیگابانی ئێران له خوتبه‌کانی نوێژی هه‌ینیی تاران دا گوتبووی وێده‌چێ ده‌وڵه‌تی بریتانیا بۆخۆی ته‌قینه‌وه‌کانی له‌نده‌نی پێکهێنابێ و عه‌لی یوونسی، وه‌زیری ئیتتیلاعاتیش له دانیشتنێکی خه‌به‌ری دا گوتی که له‌وانه‌یه مه‌ئمووره ئه‌مریکایی و ئیسڕائیلییه‌کان ئه‌و هێرشانه‌یان بهڕێوهبردبێ، تا تۆڵه له سیاسه‌تی بریتانیا بکه‌نه‌وه( که به وته‌ی ئه‌و )، ڕیگا ده‌دا ڕووما ناسراوه‌کانی ئه‌لقاعیده له‌و وڵاته بژین.