به‌هاری زێده‌که‌م
په‌سنی جوانیی به‌هار و تاریفی دڵگریی ئه‌و وه‌رزه له شێعر و ئه‌ده‌بیاتی کوردی دا جێگایه‌کی به‌رین و رازاوه‌ی بۆخۆی ته‌رخان کردوه. به ڕاستی که‌م شاعیری کورد هه‌یه، که له‌وه‌رزی به‌هار دا هه‌ستی به هه‌ستکردنی سروشتی به‌هار نهبزووتبێ و خه‌یاڵی بۆ کێشانه‌وه‌ی تابڵۆیه‌ک، یان چه‌ند تابڵۆی نه‌خشینی به‌هاری هانی نه‌دابێ.
مامۆستا ئه‌نوه‌ری سوڵتانپه‌نا، (ئه‌نوه‌ر ـ س) پارچه شێعرێکی پڕمانا و جوانی به ناوی " به‌هاری زێده‌که‌م" هه‌یه. با شکۆی به‌هاری کوردستان له په‌نجه‌ره‌ی ڕوانینی ئه‌و شاعیره ناسکخهیاڵهوه ببینین.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
● به‌هاری زێده‌که‌م

وه‌رزی به‌هاره، بهفـــــــــــــری بـــــــــناران تــــــوایهوه
مه‌ل باوی باڵی بۆ بــــــووهوه، گـــــــــــــوڵ گه‌شایه‌وه
یاسای سروشته، مێـــــــمڵی ئهشـــــــــــیا له خۆیه‌تی
کۆشکی چله‌ش به زهبــــــــری ڕنوو هــــــهڵوهشایهوه
سه‌رما کلیله به‌فری کــــــــهلی بوو به داسی مه‌رگ
دامیاوه، یافتی پـــــــیرهژنی پێبڕایــــــــــــــــــــــــهوه
به‌و بایه هه‌ڵده‌کا له بـــــــــــــــــههارا به‌ره‌و شیمال
به‌ژنی چنار و عه‌رعه‌ر و بی چه‌م شــــــــــــــــهکایهوه
دیسان به وه‌شت و ڕێژنه کانی تهقـــــــینــــــــــــــهوه
گوڵ نه‌ک له گڵ، له نیو دڵی بــــــــهردیش ڕوایه‌وه
وا گورگهزایه، ڕهشــــــبهڵهکی ساو و ســـــــێبــــــهره
تاقی زه‌فه‌ری میری بههــــــاری چـــــــــــــهمــــــایهوه
نێرگس به چاوی مه‌سته‌وه هێند جـــــوانه دیمه‌نی
لاله‌ش که قه‌لبی که‌یلی خه‌مه، بـــــۆی شــــنایهوه
گوڵخونچه زاری کرده‌وه بۆ شــــــهونمی بــــــــــهیان
فه‌ڕشی حه‌ریری سه‌وزی چهمـــــهن راخــــــــرایهوه
ڕێواسی مزر و ناسکی به‌ر کـــــاو و لانـــــــــــــــــــــزار
ڕووپۆشی که‌سکی تۆخی له ســـــه‌ر لادرایــــــــــــهوه
قومری به له‌نجه دێن و ده‌چن شاد‌و سهربـــــهخۆن
که‌و ڕووی له فڕگه کرد و له گهرمــێن گــــــهڕایهوه
خهشخاشهچهند به نازه که کاکۆڵی خســـــته ده‌ر
په‌ل په‌ل ڕه‌وه‌ی په‌پووله له ده‌وری خـــــولایــــــهوه
کوێستان به تینی خۆری به‌هـــاری تــــهزووی شکا
ده‌رکی ده‌واری کۆچه‌رییان ههڵـــــــدرایــــــــــــــــهوه
دیسان وه‌ڵامی نهرمهههوای کــــــیژهبهنــــــــــدهنی
به چریکهنازی بولبولی سهرچــــــــــــــــڵ درایــــهوه
کیژۆڵه به‌رخ و کاری له به‌ر دایه بــــــــــۆ چـــــــرۆ
مێگه‌ل به یاڵ و دۆڵ و چـــــــــــــهما هـــــهڵپژایهوه
دیسان به سۆز و تاسه‌وه شـــــوانهیبه زیپکوزاخ
چاوی له شهنگهبێرییه تا بی بـــــــــــــــــــــه لایه‌وه
قاڕه و هه‌رایه تێکه‌ڵی یه‌ک بوونــــه بـهرخ و مه‌ڕ
کابانه که داماوه به لای ســـــــــــــــــــــــــاره مایه‌وه
پێشه‌نگه ده‌نگی زه‌نگی به ئاهه‌نگی دێ له دوور،
یا زایه‌ڵه‌ی شـــــهتاوه له گوێما زڕایـــــــــــــــــــهوه؟
دڵ بولبولی پهڕیوهیه، کوێســــــــــتانه زێدهکــــــهی
یادی وڵاتی کرد و برینــــــــــــــــــــــــــــــــــــی کولایه‌وه
ئه‌نوه‌ری سوڵتانپه‌نا
بۆڵێ،
به‌هاری ساڵی 1367 ی هه‌تاوی.