هه‌ژار هه‌ر ماوه
ئه‌و بهینه هێندیک له‌و شێعر و نووسراوانه‌م له هه‌وارگه‌که‌م دا بڵاو کرده‌وه، که له ڕابردوو دا به بۆنه‌ی شه‌هیدبوون، یان کۆچی دوایی هیندێک له هاوڕێیانی خه‌باتکار و خۆبه‌ختکردووی ڕێگای ڕزگاریی نه‌ته‌وه چهوساوهکهمانهوه نووسیومن. ئێستاش ده‌مه‌وێ شێعرێکی دیکه‌م به ناوی " هه‌ژار هه‌ر ماوه" که ساڵی 1981 به بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی کاک هه‌ژار فه‌رمانده‌ری تێکۆشه‌رو کارزانی هێزی پێشه‌وای ئه‌و کاتی مه‌هاباده‌وه نووسیبووم، لێره دا بڵاو بکه‌مه‌وه. پێموایه زۆربه‌ی خوێنه‌ران ده‌زانن که هێزی پێشه‌وا یه‌کێک له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانه. ئه‌و شێعره هه‌ر ئه‌و ساڵه له ژماره 21ی بڵاوکراوه‌ی "پێشه‌وا" ئۆرگانی کۆمیته‌ی شارستانی مه‌هاباد دا بڵاو کرایه‌وه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نووسین و بڵاوکرنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند شێعر و نووسراوه‌یه دا که له خه‌می شه‌هیدبوونی ئه‌و ئازیزانه دا نووسیومن، و ده‌کرێ بشڵێم سه‌باره‌ت به شێعری "حه‌ماسی" به گشتی، پێمخۆشه ئیشاڕه به شتێک بکه‌م. ئێستا به خۆشییه‌وه کورد له سه‌ریه‌ک که متر له گه‌ڵ نه‌یارانی خۆی تێکهه‌ڵچوونی چه‌کدارانه‌ی هه‌یه و ئاشکراشه له‌م سه‌رده‌مه دا که ده‌ور ده‌وری هه‌ڵسووڕانی دیپلۆماتی، ئاخاوتن"دیالۆگ" و سیاسه‌ت کردنه و وه‌زعی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌و شێوه‌یه‌یه که ده‌یبینین، نه بیرکرنه‌وه له شه‌ڕ مانایه‌کی هه‌یه و نه خه‌باتی چه‌کدارانه‌ش وه‌ک ڕێگایه‌ک بۆ سه‌لماندنی ماف و ئازادییه‌کانی کوردان ده‌توانێ باوی هه‌بێ و ئهقڵپهسند و پێویست بێ. له هه‌لومه‌رجێکی ئه‌وتۆش دا ره‌نگه قسه‌کردن له حه‌ماسه، ئازایه‌تی و خۆبه‌ختکردن، با قاره‌مانانی ڕابردووی گه‌له‌که‌شمان بگرێته‌وه، له لای هێندێک که‌س و به تایبه‌ت بۆ نه‌وه‌ی نوێ، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ته‌واو و جێگای سه‌رنجی نه‌بێ. من ده‌مه‌وێ هه‌ر ئه‌وه‌نده بڵێم که کورد له ڕابردووش دا به دڵخواز شه‌ڕی هه‌ڵنه‌بژاردوه و کاتێکیش ناچار بوه دیفاع له خۆی بکا و له ڕێگای وه‌ده‌ستهێنان و پاراستنی ماف و ئازادییه‌کانی به گژ دوژمن دا بچێته‌وه، کارێکی پیرۆز و ڕه‌وای کردوه. هه‌ر له پێناو ئه‌و دیفاع و به‌رگرییه‌ش دا بوه که ئه‌و ڕۆڵه خه‌باتکارانه گیانی خۆیان فیدا کردوه. ئه‌و سه‌رمایه‌ی هه‌ر ئێستاش هه‌مانه، به‌رهه‌می ڕه‌نج و خۆبه‌ختکردنی ئه‌و انه. که وابوو ده‌بێ هه‌تاهه‌تایه ناویان و یادیان زیندوو ڕاگرین.
له ژیانم دا پێم شك نایه شێعری پێههڵگوتنم بۆ که‌س گوتبێ و له بناخهش دا دژی ئه‌و شێعره‌م که به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی پله و پایه و بۆ که‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار، یا سیستیمی ده‌سه‌ڵات – جا هه‌ر سیستیمێک بێ، چ ده‌وڵه‌تی و چ حیزبی -- گوترابێ. به‌ڵام بۆ شه‌هیدان و بۆ پێشمه‌رگه شێعرم گوتوه و دیاره شانازیشی پێوه ده‌که‌م. ته‌نیا هانده‌ریشم له‌و پێوه‌ندییه دا هه‌ستێکی پاکی هاوڕێیه‌تی و نیشتمانی و ئه‌وین به خه‌بات له ڕێگای ئازادیی نه‌ته‌وه‌که‌م دا بوه، که له کانگای دڵ و ده‌روونمه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه.
ئه‌و هاوڕێیانه‌ی به بۆنه‌ی شه‌هیدبوونیانه‌وه شێعرم گوتوه، له نێزیکه‌وه ناسیومن و هه‌ر بۆیه‌ش کۆچیان شوێنی تایبه‌تیی له‌سه‌ر داناوم، ده‌نا هه‌موو شه‌هیدانی ڕیگای ڕزگاریی کوردستان له لای من گه‌وره و خاوه‌نی ڕێزن و هه‌موویان وه‌ک یه‌ک به شاهیدانی مێژووی دێرین و پڕ له تێکۆشان و کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌زانم. شێعرم به گشتی بۆ هه‌موو شه‌هیدانیش گوتوه. زۆر جار له دڵی خۆم دا ده‌ڵێم"خۆزگه توانیبام بۆ هه‌ر شه‌هیدێکی کوردستان شێعرێک بڵێم".
با بێینه‌وه سه‌رباسی کاک هه‌ژار و شێعری هه‌ژار هه‌ر ماوه.
کاک هه‌ژار که ناوی ئه‌سڵیی "ئه‌حمه‌دی جاویدفه‌ڕ" بوو، مرۆڤێکی ئازا و تێگه‌یشتوو بوو و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی زه‌حمه‌تکێش دا له دایک ببوو و پێگه‌یشتبوو. ئه‌و ده‌ردی کۆمه‌ڵانی چه‌وساوه‌ی کوردستانی به چاکی هه‌ست پێ‌کردبوو. پێش شۆڕشی ئێران ئه‌فسه‌ری ئه‌ڕته‌شی ئێران بوو و له گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی بزووتنه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تیی ده‌به‌رکرد و ده‌ستی به تێکۆشانی سیاسی کرد. کاک هه‌ژار له نێو خه‌ڵکی ناوچه، و له نێو پێشمه‌رگه‌کان دا یه‌کجار خۆشه‌ویست بوو و به راستی نموونه‌ی کادرێکی سیاسیی به ئه‌زموون و فه‌رمانده‌رێکی کارامه‌ی نیزامی بوو.
کاک هه‌ژار ڕۆژی بیست و دووی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1360ی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ری دوازده‌ی دیسامبری 1981ی زاینی له ناوچه‌ی بانه شه‌هید بوو. ئه‌وه‌ش له حاڵیک دابوو که ئه‌و ته‌نیا دوو-سێ ڕۆژ پێشتر له کۆنگره‌ی پێنجی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران دا به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژیردرابوو. من ئه‌و شێعره‌م دوو ڕۆژ دوای شه‌هیدبوونی کاک هه‌ژار نووسی.
{ وام دانابوو ئه‌م بابه‌ته ڕۆژی دوازده‌ی دیسامبر ـــ حه‌وت ڕۆژ پێش ئێستاکه ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی کاک هه‌ژار بووــ لێره دابنێم. له به‌ر گیروگرفتی ئینتێرنێت نه‌کرا و که‌وته ئه‌مڕۆ}
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هــــــــــــه‌ژار هــــه‌ر مـــــاوه
ئـاشق ــ ساڵی1981

له کوردستانی خوێناوی سه‌رانسه‌ر ده‌نـــــــــــــگی ناڵین دێ
له‌چاوی خه‌ڵکی دڵ پڕخه‌م به ڕێژنه ئه‌شک و ئه‌سرین دێ
ڕه‌شی پۆشیوه شــــــــــــامات و له ده‌شتـــــی قاره‌مانانیش*
بڵێسه‌ی ئاوری تــــــــــۆڵه له گه‌ڵ گرفــــــه‌ی ڕق و قین دێ
ـــــــــــ
هـه‌ژاری قاره‌مان، ڕۆڵه‌ی به جــــه‌رگی حیزبی دێمۆکڕات
هه‌ژار ئه‌و شێره‌پیاوه‌ی به‌ختیــــــــاریی کوردی بوو ئاوات
هــــــــه‌ژار پێشمه‌رگه‌که‌ی ئازا، هه‌ژار فه‌رمانده‌ری لێزان
له ڕێـــی ڕزگاری‌یا سینگی وه‌به‌ر ده‌سڕێژی دوژمن هات
ـــــــــــ
هه‌ژار هه‌ر ئه‌و هه‌ژاره‌ی ژینـی خۆی به‌ختی خه‌باتی کرد،
له ڕێــــگای خه‌ڵکی چه‌وساوه ئه‌وه‌ی هه‌یبوو خه‌ڵاتی کرد،
به ته‌نیا ڕۆحـــــــــــی مابوو تاقه ده‌سمایه‌ی گرینگیی خۆی
ئه‌ویشی نایه سه‌رده‌ســـــت پێشکه‌شی حیزب و وڵاتی کرد
ـــــــــ
به‌ڵام با چـــــــــــــــــاک بزانێ دوژمنی داگیرکه‌ری به‌دفه‌ڕ
گوڵاڵه‌ی ژینی پێـــــشمه‌رگه هه‌ر ئه‌و کاته‌ی ده‌بێ په‌ڕپه‌ڕ،
که خوێنه ئاڵه‌که‌ی ده‌ڕژێ له هه‌ر قه‌تـــــــــــره و تنۆکێکی
هه‌زار پێـــــشمه‌رگه هه‌ڵده‌ستن ده‌چن بۆ شۆڕش و بۆ شه‌ڕ
ــــــــ
له هه‌ر شوێنێـــــــــکی کوردستان ئه‌گه‌ر به‌ردێکه، دارێکه
له نێو کێو و چیـــــــــــاکانمان ئه‌گه‌ر ئه‌شکه‌وت و غاریکه،
له نێوهه‌ر ســــه‌نگه‌رێکا سه‌د کوڕی پێشمه‌رگه دانیشتوون،
که ڕۆژی تـــــۆڵه هه‌ریه‌ک شوانه‌یه‌ک، هه‌رکام هه‌ژارێکه
ــــــــ
هه‌ژاری قاره‌مـــــــان ڕۆیــــــی، به‌ڵام ڕێگه‌ی له به‌رچاوه
که مامـــــــــۆستا شه‌هید بوو، خۆ قوتابیی مه‌دره‌سه‌ی ماوه
ئه‌ویـــــــنداری خـــــه‌باتین، شه‌رته دوژمنمان قه‌ڵاچۆ که‌ین
که تینــــــــــــــــووی شۆڕشین، قه‌ول و به‌ڵێنی تۆڵه‌مان داوه
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*" شامات" و "شاروێران" دوو ناوچه‌ی مه‌هابادن. مه‌به‌ست له "ده‌شتی قاره‌مانان" یش ده‌شتی شاروێرانه. خه‌ڵکی شامات و شاروێران زۆر بوێر و خۆڕاگر بوون، هه‌ر بۆیه ده‌شتی شاروێران به "ده‌شتی قاره‌مانان" ناوبانگی ده‌رکردبوو.