به‌رنامه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
مانگی بانه‌مه‌ڕ، ئه‌وپه‌ڕێ شكۆی به‌هاری كوردستان ( ده‌نگ )
به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ده‌نگی كوردستانی ئێران( به‌هاری 68)
نووسه‌ر و ئاماده‌كار: ئاشق
وێژهرهكان: خه‌جیج سواره و ئاشق
تۆماركار: حوسێن چه‌مه‌ك
ده‌توانی له خواره‌وه به نووسراوه‌ش بیخوێنیه‌وه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
به‌ڵێ ئێستا له مانگی بانه‌مه‌ڕ دا، گه‌رمه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌هاره. به‌هارێكی جوان كه ڕۆژ به ڕۆژ دڵگرتر و ڕازاوه‌تر ده‌بێ و هه‌ر وا دێ و دیمه‌نی جوانتر به خۆیه‌وه ده‌گرێ. زیندوویی و ژیان له باوه‌شی ده‌رو ده‌شت، مه‌رگ و چیمه‌ن و ڕووی زینده‌وه‌ران دا سات به سات زیاتر ڕه‌نگ ده‌گرێ و تابڵۆی وێنه‌گه‌ری كارامه‌ی سروشت هه‌رده‌م ته‌واوتر ده‌بێ و ڕوومای شیرنتر و سه‌رنجڕاكێشتری پێده‌درێ. به ڕاستی به‌هار زۆر جوانه و به تایبه‌ت به‌هاری كوردستان له دڵی منی كوردی چه‌وساوه‌ی سته‌م لێكراو دا كه بست به بستی خاكی ئه‌و وڵاته‌م بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی مرۆڤانه‌م به خوێنی گه‌شم ئاو داوه و ئاشقی بێقه‌راری چیمه‌ن و دیمه‌ن و چیا و هه‌ڵدێری ئه‌و هه‌رێمه‌م، له به‌هاری هه‌موو شوێنێكی دیكه‌ی جیهان خۆشتر و دڵگرتره.
بڕوانه دامێنی كه‌ژ و كێوه‌كان و به چاوی دڵ ئه‌و نیشتمانه ببینه، به ته‌رازووی هه‌ستی نیشتمانویستی و جوانی په‌رستی به‌راوه‌رد بكه و ئه‌و ده‌م بڵێ كام دیمه‌ن ده‌توانێ وه‌ك به‌هاری كوردستان بێته‌وه؟!
مانگی بانه‌مه‌ڕ سه‌رێك له هه‌وار و ڕه‌شماڵی كوێستانچییهكان هه‌ڵێنه، گوێت له كاڕهی مه‌ڕ و شمشاڵی به‌سۆزی شوان ڕاگره، شه‌نگه‌بێریی كێلگهردن و قۆڵ به بازن ببینه، له ئاوی ژیانبه‌خشی كانیاوی وڵاته‌كه‌م بخۆوه، له نێو بۆڕ و كه‌ما و زه‌مه‌ند و زنوێری كوێستانه‌كان به دووی كارگ و كوڕاده و ڕێواس و بیزا و مهندۆك دا بگه‌ڕێ، گوی له قاسپه‌ی كه‌وی لاپاڵ و لووتكه‌كان بگره، له سه‌ر به‌ردێكی به‌رزی ڕه‌وه‌زێكی سه‌ركه‌ش دانیشه و پڕ به چاوان سه‌یری ئه‌و دیمه‌نه نه‌خشاوه بكه كه چاوه‌كانت ده‌لاوێنێته‌وه و ئارامی به دڵ و ده‌روونت ده‌به‌خشێ. با ئه‌و شنه‌بایه‌ی مامۆستا هێمن گوته‌نی:" به نه‌رمی بسكی به‌ڕه‌زا ده‌بزێوێ"، كاكۆڵی تۆش بلاوێنێته‌وه و ده‌ستی خۆشه‌ویستی به سینگ و به‌رۆكت دا بگێڕێ، ئه‌و كاته‌یه كه تۆش وه‌ك شاعیر شه‌یدای جوانیی به‌هاری كوردستان ده‌بی و به چه‌شنی بولبولی مه‌ست و شه‌یدای ئه‌وینی گوڵ بۆی ده‌خوێنی.
یاران ته‌مه‌شا كه‌ن چه‌مه‌نی جوانــــــــــی به‌هاری
ده‌رمانی دڵی پڕ خه‌مه سه‌یرانی بــــــــــــــــههاری
ڕازانه‌وه وه‌ك باخی به‌هه‌شت ده‌شت و چیـــاكان
ڕه‌نگاوه ده‌ڵێی بووكه گوڵستـــــــــــــــــــانی به‌هاری
هه‌ر لایێ ده‌چی سووره له مێلاقه و خـــــــاشخاش
دێ بۆنی وه‌نه‌وشه و گوڵ و ڕیــــــــــــحانی به‌هاری
لێوی به بزه كرده‌وه خونچه‌ی گه‌شی ســـــــه‌ر دار
پڕ بوو له گه‌ڵا و گوڵ لكــــــــــــــــی دارانی به‌هاری
هه‌ر لاخڕ و دۆڵێكی ده‌چی كانییه، ئــــــــــــــــــاوه،
قاسپه‌ی كه‌وی خۆشخاڵه له شاخانــــــــی به‌هاری
پڕ بوو له هه‌ڵاڵه و له كه‌ما و سوێسن و به‌یبوون
لاپاڵی چیا و دامه‌نی كوێستــــــــــــــــــــانی به‌هاری
فێنككه‌ره‌وه‌ی ڕووح و دڵه و نهشئــــــــــــــــــه بزێوه
كاڕهی مه‌ڕ و شمشاڵی ده‌می شــــــــــــوانی به‌هاری
چه‌ند نه‌رم و بلاوێنه له دڵ ئه‌و شنـــــــــــــــهبایهی
دێ سه‌رله به‌یان، كاتی سبهینــــــــــــــــانی به‌هاری
سه‌رمه‌سته له عیشقی گوڵی سوور بولبولی شه‌یدا
ده‌ردی دڵ ئه‌كا موڕغی غهزهڵـــــــــخوانی به‌هاری
مه‌ل شاد و به كهیفن به هه‌زار نه‌غمه دهخوێـــنن
گۆرانی ده‌ڵێن كۆمه‌ڵی ئاشــــــــــــــــــــــــقانی به‌هاری
ده‌ستی گوڵه‌كه‌ت بگره ئه‌تۆش "ئاشق"ی شـــــــهیدا
بچنه كه‌ژ و كێ‌و بیــــــــــــــــــــكهنه جێژوانی به‌هاری.
كاتێك هه‌واڵی مه‌رگی ئازام بیست، دوو هه‌ستی زۆر جیاواز له ده‌روونم دا پێكهاتن. یه‌كێكیان ده‌یگوت زۆر باش بوو بۆخۆی به ئاسایش و ئارامی گه‌یشت و له ده‌ست ئه‌و هه‌موو ڕه‌نج و ئێشه كه زیاتر له هه‌ژده ساڵ پێوه‌ی ناڵاندی، ڕزگار بوو و چیدیكه ئازاری نه‌چێشت. به‌ڵام ئه‌وی دیكه حه‌سره‌تی بێده‌ره‌تانیی ئازای دهخستمهوهو یاد و ئه‌وه كه داخی گرانم ئه‌و هه‌موو هه‌ست و شاره‌زایی و زمانپاراوییه له‌گه‌ڵ گێژه‌ڵووكه‌ی لهشبهباری، بێده‌ره‌تانی و بیبهختیی ئه‌و مرۆڤه بێ‌تاوان و بێئهنوایه دا به حه‌وا دا چوو و ئه‌و هه‌سته ناسكه، ئه‌و بیره به‌رینه و ئه‌و زمانه ڕه‌وانه زۆر زوو شه‌خته‌ی پاییزی چاره‌نووسی لێڵ لێیدا و ده‌رفه‌تی بووژانه‌وه و گه‌شه‌كردنی لێ ئه‌ستێندرا. كه بیرم له‌و به‌سه‌رهات و سه‌ربرده تاڵه‌ی ئه‌ویش كرده‌وه، ته‌ڕایی فرمێسكم له سه‌ر گۆنام هه‌ست پێ كرد و منیش به ته‌نیایی و له‌م نیوه‌شه‌وه دا كه هیچ زینده‌وه‌رێك ده‌نگی نایه و هه‌موو شته‌كانی نێو سروشتی ده‌وروبه‌ریشم ڕاست وه‌ك خۆم له ته‌می بێده‌نگی دا ونن، گریام و تاوێكی باش به یادكردنه‌وه‌ی و هێنانه‌وه پێش چاوی هێندێك بیره‌وه‌ریی گه‌ڵ ئه‌و، تازیه‌م بۆ داگرت. بڵێم چی، ده‌ست كورتم و له‌وه زیاتر چم له ده‌ست نایه. ئه‌ویش وه‌ك زۆربه‌ی شاعیر و ئه‌دیبه كورده‌كان هه‌ناسه سارده، ده‌نا ئازا بۆ ئه‌وه ده‌بوو كه كۆڕی بیره‌وه‌ریی گه‌وره‌ی بۆ بگیرێ و یادی به شكۆتر بكرێته‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم هیوادارم به‌رهه‌مه‌كانی كه بۆخۆم دیتوومن، زۆریشن و به خۆشییه‌وه وه‌ك من بزانم له لای ده‌ستێكی ئه‌مین و برایه‌كی دڵسۆز دانراون، ڕۆژێك چاپ كرێن و له مه‌ترسیی فه‌وتان ڕزگار بن.
